دوای ململانێكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد ئاری بابان له ته‌مه‌نى (67) ساڵى له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.
هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار (عومەر عوبێد عەبدولقادر) ناسراو به ئارى بابان دواى وه‌رگرتنى چه‌ندین چاره‌سه‌ر له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ره‌به‌یانى رۆژى 26/12/2020 له ته‌مه‌نى (67) ساڵى دوای ململانێكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ناوى سایتى گه‌لاوێژ پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌س و كارى هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو ده‌كه‌ین، هیواى سه‌بوریان بۆ ده‌خوازین.
ئاری بابان له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: عومەر عوبێد عەبدولقادر
- پیشه‌ى هونه‌رى: شێوەكار
- له رۆژى 10/10/1953 لە شاری كەركوك لەدایكبووە.
- له ساڵى 1972 یه‌كه‌مین پێشانگای هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (گارا و ئه‌یوب شه‌ریف) له‌هۆڵی ئیمام قاسم له شارى كه‌ركوك كردۆته‌وه.
- له ساڵى 1976 بەشی زانستی کتێبخانەکانی له کۆلیژی ئادابى له زانكۆى كه‌ركوك تەواوکردووە.
- له ساڵی 1977 بوه‌ته کارمه‌ندی کتێبخانه‌ی زانکۆی سلێمانی.
- لێپرسراوی لقی كەركوكی هونەرمەندانی كوردستان بووه.
- بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی سلێمانی بووە.
- له ساڵى 2008 بەهۆی سوتانی ماڵەکەیەوە زیاتر لە (100) تابلۆی سوتا و بەم بۆنەیەوە بەشێکی گەورەی ئەرشیفی هونەری لەدەست چوو، كه (26) ساڵ بوو كێشابونى.
- خاوه‌نى (11) پێشانگای تایبەت بە خۆی بووه.
- زیاتر لە (100) پێشانگای ھاوبەشی لە هه‌رێمى كوردستان و دەرەوەی وڵات كردۆته‌وه.
- به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌ى سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێكى كردووه.
- له رۆژى 26/12/2020 له ته‌مه‌نى (67) ساڵى دوای ململانێكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كردووه.