Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 28/12

- رۆژى 28/12/ ساڵیادى رۆژی جیهانی سینه‌مایە، هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ کوردستان شانبه‌شانی وڵاتانی جیهانی یادی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و چالاکی جۆراوجۆری هونه‌ری تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

- له‌ رۆژى 28/12/1882 محه‌مه‌د جه‌میل شه‌تى، شاعیرى سورى له‌ شارى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 1/8/1958 له‌ ته‌مه‌نى (76) ساڵى له‌ شارى دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 28/12/1888 فریدریک مۆرناو (F. W. Murnau)، دەرهێنەرى ئەڵمانى ئەمەریکى لە شارى بیلفید لە دایکبووە، لە رۆژى 11/3/1931 لە تەمەنى (42) ساڵى بە روداوى هاتوچۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1919 تاکو ساڵى 1931 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1902 مورتیمەر ئەدلەر (Mortimer Jerome Adler)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستی ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 28/6/2001 لە تەمەنى (98) ساڵى لە شارى پالۆ ئەڵتۆ لە ویلایەتى کایفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1921 عەبدولمونعیم مەدبولی، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 9/7/2006 لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1922 عەلی ئیسماعیل، موزیییانی میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 16/6/1974 لە تەمەنى (51) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1922 ستان لی (Stan Lee)، سناریۆنوس و نوسەر و ئه‌كته‌ری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 12/11/2018 لە تەمەنى (96) ساڵى بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1925 ناهید سەبرى، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى تنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 10/10/1987 لە تەمەنى (62) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 1970 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1935 کلارنس شبرد داى (Clarence Day)، شاعیر و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/11/1874 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/12/1953 ریچارد کلایدرمان (Richard Clayderman)، مۆزیسیانی فەرەنسی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1976 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1954 دنزل واشنتۆن ( Denzel Washington)، ئەکتەری ئەمریکی لە مۆنت فیرۆنى شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1971 شەعبان عەباس، ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1974 ئەمیرە فەتحی، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1976 جۆ مانگانیلۆ (Joe Manganiello)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى پیسترگ لە ویلایەتى بنسلفانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/12/1980 فینیسا فرلیتۆ (anessa Ferlito)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 28/12/1981 سینا میلیر (Sienna Miller)، ژنە ئەکتەری ئینگلیزی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1982 غدیر سەفەر، ژنە ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/1987 تۆماس دیکەر (Thomas Dekker)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لاس فیگاس لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 28/12/2016 دیبى رینۆلدز (Debbie Reynolds)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە تەمەنى (84) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/4/1932 لە شارى ئێل پاسۆ لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 2016 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە