ئه‌مڕۆ 28/12 ڕۆژی جیهانی سینه‌مایه، به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ناوى سایتى گه‌لاوێژ جوانترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م سینه‌ماكارانى كورد ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، جییهان له‌به‌رده‌م بارودۆخێكى نه‌خوازراوى ته‌ندروستى دایه، گه‌لى كوردیش به‌ده‌ر له‌مه به قۆناغێكى سه‌ختى دارایى تێده‌په‌ڕێت.
له‌م رۆژه‌دا سینه‌ماكاران و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان به به‌رهه‌مه سینهماییهكانیان یادى ئه‌م رۆژه ده‌كه‌نه‌وه، سینه‌ماكارانى كوردیش شانبه‌شانی وڵاتانی جیهانی یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌نه‌وه و چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له‌مساڵدا (12) فیلم به‌ته‌نها له شارى سلێمانى نمایشده‌كرێن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى لهشارهكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چن.
له رۆژى 28/12/1895 بۆ یەكەمینجار برایانی لۆمیر(ئۆجست و لویس جسن) لە فەڕەنسا یەكەم سینەماتۆگراف (كامیرای فیلم هەڵگرتن)یان داهێنا و دەستیان پێكردوه و هه‌ر لەو رۆژەدا وێنەی جووڵە دەستیكرد کاتێ ئه‌وان بوون به‌یه‌کێک له ئه‌وه‌ڵین داهێنه‌ری سینه‌ما كاتێك کامێراکه‌یان له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دانا و له کاتی گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره به وێستگه فیلمیان لێ گرت، یاخود له کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی کرێکاران له فابریقه (کارخانه) فیلمیان هه‌ڵگرت، ئه‌وان نه‌یانزانی که ئه‌وه‌ڵین فیلم گه‌لی دیکۆمنتاری سینه‌ما چێ ده‌که‌ن. به‌م جۆره برایانی لومیر بوون به‌یه‌كه‌مین كه‌س كه دیکۆمنتاری جیهانیان به‌رهه‌مهێنا.