Mrdn.jpg

فیلمی مردن لەباخی سێودا نمایشده‌كرێت

فیلمی مردن لەباخی سێودا لە دەرهێنانی کامەران جەمال بەرهەمهێنراوە، لەرۆژی جیهانیی سینەمادا لە هۆڵی تەلاری هونەر نمایش دەکرێت.

فیلمه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و (12) فیلمه‌ى كه‌ لە رۆژی جیهانیی سینەمادا لە هۆڵی تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی نمایشده‌كرێت، بیرۆکەی فیلمەکە لە چیرۆکێکی رۆماننوس و شاعیر و چیرۆکنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى ئەمریکی ئێدگار ئالان پۆ (Edgar Allan Poe) بەناوی چیرۆکی (دڵێکی نهێنی درکێن) وەرگیراوە، كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌دیبى سه‌رده‌مى خۆى.

فیلمی مردن بەرهەمی بەشی هونەری سینەمای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هونەر و رۆشنبیریی سلێمانییە، ئه‌مڕۆ 28/12/2020 لە رۆژی جیهانیی سینەمادا نمایش دەکرێت و هەریەکە لە (چریکە عەبەڕەش، عەتا حەمە ساڵح، یاسین شەریف، فاروق جەمال" رۆڵى تێدا دەبینن.

فیلمی مردن لەباخی سێودا ماوەكه‌ى (17) خولەکە و لە دەرهێنانی کامەران جەمال، بەڕێوەبەری بەرهەم مەریوان ئیبراهیم ، یاریدەرەی بەرهەم ئازاد پێنجوێنی و جەزا حەمە سەعید، DOP کاروخ تەها.

کامەران جەمال دەرهێنەری فیلمەکە لەبارەی فیلمەکەوە نوسیویه‌تى: "ئەم فیلمە ئیشکردنە لەسەر جیهانی ژێرزەمینە تاریکەکانی نەستی مرۆڤ، ترس لەتاریکی ترس لەشێتی ، ترس لەمەرگ، ترس لەزەمەن و ڕاکردن لەفەنابوون، هەموو ئە ئایدیانە لەناوی سەری کارئەکتەری ژنێکی تووشبوو بەشیزۆفرۆنیاوە ئەگێڕێتەوە، ئەم حیکایەتە  نەخۆشێک ئەیگێڕێتەوە."


ئەم بابەتە 129 جار خوێندراوەتەوە