mexak.jpg

چوار مێخە كێشانەوەی مەسیح بڵاودەكرێتەوە

چوار مێخە كێشانەوەی مەسیح یەكێك لە باشترین و جوانترین ڕۆمانەكانی نیكۆس كازانتزاكیس ە  ئەو ورد و هێواش و ڕاماو، نزیك لە تەڕوادە و ئەلیادەوە دەگێڕێتەوە و بە قوڵاییەكانی دەرونی مرۆڤ و هێڵە وردەكانی هەستماندا دەچێتە خوارەوە.

كازانتزاكیس بۆ خوێنەری كورد، لە ناوە ئاشنا و ئامادەكانە و زۆرێك لە ڕۆمانەكانی بەگشتی كراون بەكوردی .

چوارمێخە كێشانەوەی مەسیح_ ڕۆمانێكی تری ئەوە و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ دلاوەڕ قەرەداخییەوە وەرگێڕدراوە و دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان چاپ و بڵاوی كردووەتەوە.

 كورتەیەك دەربارەی كازانتزاكیش:

kazanski

نیكۆس كازانتزاكیس نووسەرێكی ون نییە. نیچە زۆر كاری تێكردبوو،  چەپەكانیش . ئاخر جار لە شوێنی لە دایك بوونی دەنێژرێت.. ڕستەی بەناوبانگی ئەوزۆرن، ڕۆمانی زۆربا هی ئەوە. ڕۆمانەكانی لەگەڵ مێژووسیاسەتدا سەروكاریان هەبووە، تاڕادەیەك شۆڕشگێڕانە بوون، بەڵام كابرا زانیوێتی چیدەنووسێت.. ڕۆمان! بۆیەهەموو ئەوانەی لەخزمەتدا بەكارهێناوە.

ئەو زانیبووی مرۆڤ لە ژیانیدا هەرگیز بەقەد ئەو كاتە ئازاد نابێت كە تیایدا دەمرێت.. بۆیە دەڵێت كە لەسەر گۆڕەكەی بنووسن:

من هیوام بە هیچ شتێك نییە، لە هیچ ناترسێم، من ئازادم.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە