له‌پاى كاره‌كانى كه له ساڵى 2020 ئه‌نجامى داوه (د. ابتسام اسماعیل قادر) سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ وه‌كو باڵوێزى ئاشتى و باشترین كه‌سایه‌تى كاریگه‌ریى ساڵ دیاریكرا.
زانكۆی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان و زانستە مرۆڤایەتیەكان لە وڵاتى مەغریب، بۆ ساڵى 2020 لیستى ناوى (100) سه‌د كه‌سایه‌تى ساڵى راگه‌یاند، لهناولیستهكهدا ناوى (د. ابتسام اسماعیل قادر) سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ هاتووه كه وه‌كو باڵیۆزی ئاشتی و باشترین كەسایەتی كاریگه رى ساڵی 2020 دیاریكراوه و خه‌ڵات و رێزلێنانى زانكۆكه‌ى پێبه‌خشرا.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى گه‌لاوێژ (د. ابتسام اسماعیل قادر) وتى: "ئه‌م خه‌ڵات و رێزلێنان و ناوهێنانهى من وه‌كو باڵیۆزی ئاشتی و باشترین كەسایەتی كاریگه رى ساڵ خۆشحاڵى كردم، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ركى منى وه‌كو ئهكادیمیستێكى زانكۆ و وه‌كو سه‌رۆكى بنكه‌ى روناكبیریى گه‌لاوێژ قوڕستر كرد بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵى داهاتوو و ساڵانى ئاینده به په‌رۆشتر و ورتر كار بكه‌م و خزمه‌ت بكه‌م".
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌یدا سوپاسى زانكۆی نێودەوڵەتی بۆ داهێنان و زانستە مرۆڤایەتیەكان لە وڵاتى مەغریب كرد و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا كه به‌یه‌كه‌وه كارى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و خزمه‌ت به ناوه‌نده زانستى و ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كان بكه‌ن.