Xasraw_mirawdaly.jpg

لە فەرهەنگی مەرگەوە حەرفێک لە زیندەگیی

خەسرەو ميراودەلى

چ قەدەرێکی سەیربوو

هەر کەهاتینە ژیانەوە

(( ئاوی مەمات))مان پێ نۆشرا!

هەموو بوونمانی هەژاند و

تۆوی پرسیاری پێ ئاودرا:

ئەوە مەرگە ڕێگە نادات

ژیان ببینین؟!

یان ژیانە لێناگەڕێت

ئێمە لەمەرگ ڕامێنین؟!

نەژیانمان ناسی نەمەرگ

تەمەنمان خەونێکی خێرا!

دەیان ساڵی زیندەگیمان

هەمووی بە گەمژەیی سپێردرا!


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە