لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی سولی ئۆن بەشی شانۆ.
زنجیرەی نۆیەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.
ئەیۆن خیۆسی کێ بووە؟
گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان.
ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە لە پێشکەوتنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.
بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.
ژیاننامەی ئەیۆن خیۆسی
ئەیۆن خیۆسی، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی گریک (یۆنان) دادەنرێت ، کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا کرد ، و هەروەها ئەیۆنی خیۆسی بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی دێرین و مرۆڤایەتی بووە.
ئەیۆنی خیۆسی ، لە ساڵی (490 یان 480پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدانی شاهانەی نیمچە دوورگەی پیلۆپۆنیزی وڵاتی گریك (یۆنان) ، و خەڵکی شاری خیۆسە ، واتا لە شارەدێ (ناحیە) ی خیۆس سەر بە شارۆچکەی خیۆس کە سەر بە پارێزگای ئەیژە (ئەیجە) ی سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و بەڵام کاتێک گەنج بووە کۆچی کردووە بۆ شاری ئەسینا و زۆربەی کاتەکانی ژیانی لە ناو دەوڵەتە شاری ئەسینا بە سەر بردووە.
ئەیۆن خیۆسی ، هەندێ سەرچاوەی مێژوویی بە کوڕی ئۆرثۆمینسیان داناوە ، بەڵام لە ڕاستی دا ، ئەو کوڕی پادشا خۆثۆس (کسوتۆس) بووە ، کە یەکێک بووە لە پادشاکانی نیمچە دوورگەی پیلۆپۆنیزی وڵاتی گریك (یۆنان) بووە ، کاتێک زۆر گەنج بوو چوو بۆ شاری ئەسینا ، لەوێ چێژی لە کۆمەڵگەی سیمۆن وەرگرتووە ، کە لە هەندێک لە کارەکانیدا تێبینیی ستایش کردنی بەجێ هێشتووە ، کە لە لایەن پلوتاڕچەوە دەوترایەوە.
پلوتاڕک دەڵێت ، کە ئەیۆن خیۆسی ڕەخنەی زۆر توندی لە پێریکلیس گەورە سیاسەتمەداری دەوڵەتە شاری ئەسینا گرتووە ، کە دەوترێت ڕکابەری ئەو بووە لە خۆشەویستیدا ، ئەیۆن خیۆسی لە تەمەنی گەنجی دا بوو دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە ، توانی گەلێک داهێنان بخاتە ناو هونەری شانۆی گریك (یۆنان) ی دێرین ، و هەروەها شاعیری هونەری گۆڕانی وتن و نووسەری پەخشانی ئەدەبی و فەیلەسوف بووە ، و یەکێکە لە فەیلەسوفە هەرە ناودارەکانی وڵاتی گریك (یۆنان)ی دێرین.
ئەیۆن خیۆسی ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو ، سبيس و سۆفۆکلێس و یۆریپیدێس و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و گەلێک شانۆنامەی تر بووە ، کە ئەوەیش وەکو ئەوان ، دەستی باڵای لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هونەری شانۆی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان هەبووە.
بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئەیۆن خیۆسی
ئەیۆن خیۆسی ، لە ماوەی ژیانی دا ، نزیکەیی دەیان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، و تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون ، کە ژمارەیان نزیکەیی (11) شانۆگەری بووە ، کە ئەمانەن: ئەگامینۆن ، ئەلسمنێ ، ئەرگەییۆی ، یوریتیدای ، لەیرتس ، مێگا ، ئۆمپەلە ، فینیکس یان کاینیۆس ، فۆینیکس دێوترۆس (فۆنیکس دووەم) فارۆرۆیی ، تیوسەر ئۆمپەلەی شعرێکی ساتریک بوو ، پسیودۆ_لۆنگنوس.
لەپاڵ شیعرە تراجیدییەکانی دا ، لە لایەن شوپۆلیستەکانی سەر ئەریستۆفانیسەوە دەوترێت ، کە ئەیۆن خیۆسی شیعری لیریکەر و کۆمیدی و ئیپیگرام و پاوپان و سروود و شۆلیاو و ئێلێجی نووسیووە ، و هەروەها دەربارەی بیروچۆنە فەلسەفەییەکانی هیچ نەزانراوە ، و تەواوی بیروباوەڕە فەلسەفەکانی فەوتاون ، و هەروەها ئەیۆنی خیۆسی وەکو هەموو شانۆنامەکانی تری ئەو سەردەمەی خۆیی لە فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی گریك (یۆنان) ی دێرین بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و چەندین جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە.
کۆچی دوایی ئەیۆن خیۆسی
ئەیۆن خیۆسی ، لە ساڵی (420پ.ز) لە تەمەنی (70) یان لە تەمەنی (60) ساڵی دا ، لە شاری ئەسینای پایتەختی ئەو سەردەمی دەوڵەتە شاری ئەسینا ، و پایتەختی ئێستەی وڵاتی گریك (یۆنان) ، سەر بە پارێزگای ئەتیکای خۆرئاوای وڵاتی گریك (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ، کۆچی دوایی کردووە ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.
سهرچاوهکان
1- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن، وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.
2- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم، وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.
3- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا، وە: د. سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.
4- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین، وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران، 2020.
5- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی، وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.