home_alone.jpeg

لەگەڵ فيلمى هۆم ئەڵۆن کریسمسێکی خۆش

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

 هۆم ئەڵۆن فیلمێکی  ناسراو و ئێجگار نزیکە لە منداڵی و یادەوەریمانەوەیە. ئەو لەو فیلمانەیە کە هاوکاتی چاوەڕوانکردنی بابە نوئێل و سەری ساڵ چاوەڕێمان دەکرد و میوانێکی ئامادەی هەموو سەری ساڵەکانمان بوو، منداڵێکی چاو شینی ئەمریکی، سێ پیاو کە دەیانەوێت بیدزن و ملیۆنان بینەر بەلایانەوە.. لە قوڵایی یادەوەرییەکانماندا نیشتوون.

هۆم ئەڵۆن home alone

فلمێکی ئەمریکیی کۆمیدییە ساڵی ١٩٩٠ کریس کۆڵەمبۆس کاری دەرهێنانی بۆ کردوە،

home alone1

ماکۆڵێی کۆڵکن لە فلمەکەدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت کە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانە بە ناوی کێڤن، کە دەبێت ماڵەکەی بپارێزێت لە دەستی دوو دز بە ناوەکانی هاری و مارڤ پاش ئەوەی کە خێزانەکەی بە ڕوداو کێڤن لەبیر دەکەن و لە ماڵەوە جێیدەهێڵن کاتێک گەشت دەکەن. فیلمەکە لە نێوان مانگی دوو بۆ مانگی پێنج کاری وێنە گرتنی بۆ کراوە و لە چەند لۆکەیشنێکی جیاجیادا، پاش دەرچونی فیلمەکە لە شازدەی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٠ بە نزیکەیی ٤٧٨،٧ ملیۆن دۆلار داهاتی بووە، کە ئەمەش ڕیکۆردی شکاندووە و یەکەم فلمی کۆمیدیی خێزانی بووە بەو داهاتە زۆرەوە تا ساڵی ٢٠١١ فلمی (زە هانگۆڤەر٢ ) بەرزترین ریکۆردی شکاند. دوو جار هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین وێنەی جوڵاو و میوزیک و کۆمیدیا، هەروەها بۆ باشترین ئەکتەر ( کۆڵکن )، لەگەڵ دوو خەڵاتی ئەکادیمی بۆ باشترین گۆرانی کە جۆن ویڵیامس کاری کۆمپۆسیشنی بۆ کردووە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە خێزانێک دەکات کە ئامادەکارییان کردووە بۆ گەشتێکی خێزانی بۆ پاریس لە فەرەنسا بەبۆنەی کریسمسەوە، لە ماڵی پیتەر و کەیت کۆبونەتەوە شەوێک بەر لە گەشتەکەیان لە شیکاگۆ، پیتەر و کەیت کوڕێکیان هەیە بە ناوی کێڤن کە هەمیشە لە لایەن خوشک و براکانییەوە گاڵتەی پێ دەکرێ و بێزار دەکرێت. کاتی نان خواردنی ئێوارە کێڤن لەگەڵ باز دەبێتە شەڕیان و وەک سزایەک دەینێرنە قاتی سەرەوە بەتەنها بخەوێت، بەڵام بەر لەوەی بڕوات بە کەیت دەڵێت کە خۆزگەی دەخواست هیچ خێزانێکی نەبوایە. ئەو شەوە لە گەڕەکەکەیان کارەبا دەبڕێت و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەلارمەکان لە کار بکەون، بەیانییەکەی درەنگ خەبەریان دەبێتەوە و بۆیە بە پەلە خۆیان ئامادە دەکەن و بەرەو فڕۆکەخانە دەڕۆن. کێڤن لە ماڵەوە بەجێماوە و کاتێک خەبەری دەبێتەوە و بە ماڵەکەدا دەگەڕێت کەس نابینێت و وا دەزانێت خۆزگەکەی هاتۆتە دی و بووە بە ڕاست.

لەو کاتەدا دوو کەس بە ناوی هاری و مارڤ بە مەبەستی دزی کردن دێن چاودێریی ماڵەکانی ئەو گەڕەکە دەکەن. کاتێک فڕۆکەکە لە پاریس دەنیشێتەوە کەیت بۆی دەردەکەوێت کە کێڤن بەجێ ماوە، ڕاستەوخۆ هەوڵی گەڕانەوە دەدات، بەڵام نزیکترین بەروار بۆ گەڕانەوە دوای دو ڕۆژە تکتەکەی، بۆیە بە فڕۆکەیەکی دی دەگەڕێتەوە ئەمریکا و باقیی خێزانەکە دەچنە ماڵی براکەی پیتەر لە پاریس.

لە شەوی سەری ساڵدا کێڤن سەردانی بابەنوئێل دەکات و هیوا دەخوازێت کە خێزانەکەی بگەڕێنەوە لای، دواتر کێڤن تێبینیی ئەوە دەکات کە دوو دزەکە پلانگێڕی دەکەن تا دزی لە ماڵی کێڤن بکەن هار بۆیە بڕیار دەدات ڕوو بە ڕوویان ببێتەوە و ڕێیان لێ بگرێت هەر بۆیە دەگەڕێتەوە ماڵ و کۆمەڵێ تەڵەی باشیان بۆ دادەنێت بۆ سەر لێشێوان و هێواش کردنەوەیان، کاتێک دزەکان دەبن بە تەڵەکەوە کێڤن تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکات و هەردوکیان بە گرت دەدات و دواتر دایکی دەگاتەوە لای کوڕەکەی و لە کۆتاییشدا بە هەموو خێزانەکەی شاد دەبێتەوە.

 دەربارەی macaulay culkin  ئەکتەری سەرەکی

 macaulay culkin

فیلمەکە ترۆپکی نواندن و تەکنیک و دەنگ و موزیک دەردەخات، کیڤن هەر بە منداڵی ناوبانگێکی ئێجگار گەورە و پێویستی بەدەست هێنا، دەموو چاوێکی دیاری هەمیشە ئامادەی نێو سەری ساڵی گشت خێزانەکان بوو. ئێستا ٤١ ساڵە و لە شاری نیۆرک دەژی، the good son &my girl  دوو لە فیلمەکانی تری ئەون کە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبووە.

هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی MTV بۆ فیلم و هەروەها خەڵاتی

"هونەرمەندە لاوەکان" لە ترۆپکی ناوبانگی خۆیدا دانراوە بە سەرکەوتوو ترین منداڵی ئەکتەر.

 دەربارەی دەرهێنەر کریس کۆڵەمبۆس

kris

کریس کۆڵەمبۆس ١٩٥٨ لە ئەمریکا لەدایک بووە لە دەرهێنەر و سیناریۆ نووسە باش و زیرەک و بە تەکنیکەکانە لە سینەمادا. هۆم ئەلۆن بەناوبانگ ترین فیلمی ئەوە .

کە خۆیی دەرهێنەر و پرۆدیسەری کارەکەی بووە.

سیناریۆی چەندین کۆمیدیایی بۆ تەمەنی نەوجەوانان نووسیوە teen comedies لە ناوەڕاستی ٨٠ کاندا و زۆر کاری تری کردووە.

کۆڵەمبۆسی دەرهێنەر ئێستا لە ئەمریکا دەژی.
ئەو پرۆدیسەری کۆمەڵێک لە فیلمە بەناوبانگ و پڕ بینەرەکانی دونیایی سینەمایە. وەک the helpe& Harry Potter and the Chamber of secrets   و چەندانیتر.
 
ئێمە لەگەڵ ئەم فیلمە کریسمسێکی خۆشتان بۆدەخوازم. 


ئەم بابەتە 128 جار خوێندراوەتەوە