شتێكی سه‌یره: هه‌ر كاتێك سه‌روه‌ختی خه‌ڵاتی نۆبڵ دێت، سه‌رنج ده‌ده‌ین قه‌ڵه‌می ڕۆژنامه‌نوسان بەگشتی ده‌ورو خولی ناوی ته‌نها یه‌ك كه‌س ده‌ده‌ن، ئه‌ویش (ئه‌دۆنیس)ه. به ترس و ههڵچونێكهوه ده‌ورو خولی ده‌ده‌ن، نه‌بادا به‌خت یاوه‌ری بێت و خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌نسیب بێت.
هه‌موو شتێك وه‌ها ڕووده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت، به‌ر به‌مه‌ترسی گه‌وره‌ی ڕوودانی ئه‌و ئه‌گه‌ره ناخۆشه بگرن، بۆیه ده‌ست ده‌كه‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ له‌سه‌ر (ئه‌دۆنیس). وه‌ك بڵێی بیانه‌وێت ناڕاسته‌وخۆ په‌یامێك بگه‌یه‌ننه لیژنه‌ی خه‌ڵاته‌كه له ستۆكهۆڵم، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێنه‌به‌خشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌ری عه‌ره‌ب نییه!!
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ڕوبدات و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبدرێت، ئه‌وا ئه‌وانه قوشقی ده‌بن. كه‌واته ئه‌كادیمیای سویدی ده‌یه‌وێت عه‌ره‌ب ڕازی بكات، یان توڕه‌یان بكات؟
هه‌ندێ جار مرۆڤ مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات، گه‌ر هاتوو وا كه‌وته‌وه‌و خه‌ڵاته‌كه درا به‌و، ئه‌وا ده‌یان نوسه‌ر و ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب جه‌ڵده‌ی دڵ لێیان ده‌دات!.. ئه‌م هه‌موو هه‌رایه له‌پای شتێكە كه‌ڕووی نه‌داوه‌و ڕه‌نگه هه‌ر ڕووش نه‌دات. ئه‌م هه‌موو شاڵاوه ناڕه‌وایه بۆچی؟ ته‌نانه‌ت بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و بگره بۆته مه‌سه‌له‌یه‌ك كه له خودی خه‌ڵاته‌كه گرنگتره.
باشه چی تێدایه گه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته بدرێته گه‌وره‌ترین شاعیری ئێمه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا؟ ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته نه‌درایه گه‌وره‌ترین ڕۆماننوسی عه‌ره‌ب؟ من كه‌ئه‌م قسانه ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بڵێم (ئه‌دۆنیس) تاكه شاعیرێكی مه‌زنی ئێمه‌یه، چونكه شاعیرانی وه‌ك (نزار قه‌بانی و به‌در شاكر سه‌یاب و خه‌لیل حاوی و سه‌میح قاسم و مه‌حمود ده‌روێش)یشمان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به نوێگه‌ری شیعری عه‌ره‌بیه‌وه هه‌یه، پێموایه (ئه‌دۆنیس) له هه‌موویان گرنگتر و قوڵتره. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاگاداری مه‌سه‌له‌ی شیعرن، ئه‌وه ده‌زانن. خاوه‌نی (گۆرانیه‌كانی میهیاری دیمه‌شقی)، هه‌ر له ساته‌وه‌ختی ده‌رچوونی دیوانی (قصائد اولی) و (اوراق في الریح)، تا ده‌گاته (مفرد فی صیغه الجمع) و (التحولات و الهجرة في اقالیم اللیل و النهار) و (وقت بین الرماد و الورد).. هتد، له ئاسمانی شیعردا دای له شه‌قه‌ی باڵ و به‌رز فڕی.
ئه‌و توانی گۆڕانكاری زۆر سه‌یر له شیعری عه‌ره‌بیدا بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یریش، كه‌وته له‌قكردنی بنه‌ماكانی سستمی تیۆلۆژی - سیاسی لای عه‌ره‌ب. ئه‌مه ئه‌و تاوانه بوو (ئه‌دۆنیس) كردی و لێیخۆش بوونی نه‌بوو، ئه‌م تاوانه‌ش تاهه‌نوكه لێی نه‌بۆته‌وه..
(ئه‌دۆنیس) ته‌كانێكی گه‌وره‌ی به‌شیعری عه‌ره‌بیدا، مه‌به‌ستم له شیعر ئه‌و گێنگڵدانه مه‌زنه‌یه یاخود (ئه‌و ڕوباره گه‌وره‌و به بڕشتهیه) كه (لۆتریامۆن( باسی ده‌كات.ئه‌و سه‌ركێشی‌و ڕسكی گه‌وره‌ی كرد‌و نه‌خشه‌ی شیعری عه‌ره‌بیشی بهرفراوانتركرد. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، بگره نه‌خشه‌ی تازه‌شی دۆزییه‌وه‌و پێشبینی ئه‌وه‌شی ده‌كرد چی ڕووده‌دات، پێشبینی ئه‌و (وێرانه قه‌شه‌نگه‌ی) ئێستا ده‌یگوزه‌رێنین. كه‌واته (ئه‌دۆنیس) شاعیرێكی پێشبینی كاره، پێشبینی كار به‌و مانایه‌ی (ڕامبۆ) به‌م وته‌زایه‌ی به‌خشی.
ده‌كرێت بڵێین (ئه‌دۆنیس) دواتر له ڕسككردنی وشه سازیدا، زیاد له پێویست زیاده‌ڕۆیی كرد؟ یاخود زیاد له پێویست كه‌وته داوی خۆ دووباره كردنه‌وه‌و شیعر گه‌لێكی زیاد له پێویستی نوسی كه نهدهبــــــوو بینوسیایه؟
ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، بـــــه‌ڵام هیچ یه‌ك له‌مانه له‌گرنگی و به‌های داهێنانه شیعریهكانـی سه‌ره‌تای كه‌م ناكه‌نه‌وه. به‌ڵگه‌ش بـۆ ڕاستی ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی شاعیره نوێگهرهكان، له‌ژێر كاریگه‌ری دنیای شیعریی ئه‌ودا ده‌نووسن.
(ئه‌دۆنیس) له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا توانی، گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره (له‌سه‌ر ئاستی فۆرم و بابه‌ت) له شیعری عه‌ره‌بیدا دروست بكات. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین: (گۆرانیه‌كانی مهیاری دیمه‌شقی)، بنه‌ماكانی تازه‌گه‌ری شیعری عه‌ره‌بی داڕشت، وه‌ك چۆن (گوڵهبهدهكان)ی (بۆدلێر) و (سروده‌كانی مالدۆرۆر) ی (لۆتریامۆن) و به‌تایبه‌تیش (به‌شێك له دۆزه‌خ)ی (ڕامبۆ)، شیعری نوێی فه‌ره‌نسیان هێنایه ئارا. ئه‌مه‌ش هیچ له‌و ڕۆڵه كه‌مناكاته‌وه كه ئه‌و كات، ئه‌ندامانی دیكه‌ی ستافی نوسینی گۆڤاری به‌ناوبانگی (شیعر) گێڕایان.
به‌ڵام بۆ بایه‌خ و گرنگی (ئه‌دۆنیس)، جگه له‌وه شتێكی دیكه هه‌یه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و له شیعره‌كانیدا بیریارێكی قوڵه. ئه‌مه‌ش له ته‌واوی شاعیرانی نه‌وه‌ی خۆی جیای ده‌كاته‌وه.. گه‌ر رۆژێك له ڕۆژان ئه‌كادیمیای سویدی خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبه‌خشی، ئه‌وا بێچه‌ندو چوون له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ده‌بێت. به مانایه‌كی تر ئه‌وه‌ی له (ئه‌دۆنیس)دا عه‌ره‌ب لێی توڕه‌یه‌و ناڕازییه لێی، هه‌مان ئه‌و شته‌یه وا له‌خۆرئاوا ده‌كات سه‌رسام بن پێی.
پێویسته بزانین (ئه‌دۆنیس) گه‌وره‌ترین شاعیری یاخییه له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، یاخی بوونیشی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دژ بهچهقبهستنی كه‌له‌پووری عه‌ره‌بی و فێنده‌مێنتالیسته دزێوه‌كه‌ی بوو. بێگومان شیعری (نزار قه‌بانی)یش به‌شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ی جوان، هه‌مان ڕه‌هه‌ندی له‌خۆی گرتووه، به‌ڵام نه‌بۆته بنه‌مای شیعره‌كانی. له كاتێكدا (ئه‌دۆنیس) ته‌واوی ئیشكالیه‌تی شیعری و فیكری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بونیاد ناوه.
مه‌سه‌له‌ی یاخی بوون لهكهلهپوورو به‌گژاچوونه‌وه‌ی ئسوڵیه‌ت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تاكۆتایی بهشیعرهكانیهوه دیاره‌و له‌م دوو دێڕه شیعره قه‌شه‌نگه‌یدا چڕبۆته‌وه:
مسافر تركت وجهي علي زجاج قنديلي
خريطتي ارض بلا خالق و الرفض انجيلي
به مانایه‌كی تر (ئه‌دۆنیس) توانی بلیمه‌تی شیعر و بلیمه‌تی فیكر، پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی بدرێتێ. مه‌زنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و و هۆكاری نه‌مری شیعره‌كانی لێره‌دایه، لانی كه‌م له قۆناغی داهێنان و ئه‌فراندن له مێژووی ئه‌زمونی شیعری ئه‌ودا.
جگه له (ڕامبۆ) شاعیرێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی یاخود جیهانی شك نابه‌م، وه‌ك (ئه‌دۆنیس) هه‌ستی توڕه‌یی و ناڕه‌زایی له دژی كه‌له‌پوری سه‌ركوتكه‌ر و داپڵۆسێنه‌ر ده‌ربڕی بێت. لێره‌وه ڕه‌نگه ڕووی لێكچوون له نێوان (گۆرانیه‌كانی مهیاری دیمه‌شقی) و (به‌شێك له دۆزه‌خ)ی (ڕامبۆ)دا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردووكیان بوونه دوو تێكستی شێوه پیرۆز بۆ نوێگه‌ری شیعری. سه‌روه‌ختێك ئه‌و دوو دیوانه به‌یه‌كتر به‌راورد ده‌كه‌م، ئه‌وا بێگومان (ڕامبۆ) له پێشتره.
كه‌واته ئه‌گه‌ر (ئه‌دۆنیس) خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌رێت یان نه‌یبات، ئه‌وا هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت. سه‌باره‌ت به (ئه‌دۆنیس) و خه‌ڵاتی نۆبڵ ئه‌وه‌نده وتراوه، وای لێهاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتبێت. به‌هه‌رحاڵ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ (ئه‌دۆنیس) شتێكی زۆرنییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌كه‌سانێك دراوه كه‌له‌ئاستی ئه‌ودا نین.
له‌كۆتایدا سه‌باره‌ت به (ئه‌دۆنیس)، ئه‌و قسه‌یه‌ی (جان كۆكتۆ) ده‌كه‌مه‌وه كه‌ده‌رباره‌ی (ته‌ها حسێن) كردبووی، وه‌ختێك له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سه‌ردانی میسری كردبوو. "كۆكتۆ" ئه‌و كات وتبوی: (كێشه‌ی ته‌ها حسێن ئه‌وه‌یه، زۆر له‌وه دوورتر ده‌ڕوانێت كهمیسر توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رگه‌ی بگرێت). منیش ده‌ڵێم: (كێشه‌ی ئه‌دۆنیس ئه‌وه‌یه زۆر له‌وه دورتری بینی عه‌ره‌ب بتوانن به‌رگه‌ی بگرن، بۆیه كه‌وتنه سزادانی!!).
كێشه‌ی فێنده‌مێنتالیزم كه له‌ساته‌وه‌ختی ئێستادا تاوی سه‌ندووه، به‌ر له چل ساڵ له ئێستا (ئه‌دۆنیس) به دووچاوی خۆی بینیویه‌تی. خه‌سڵه‌تی نبوئی شیعری ئه‌ویش لێره‌دایه. بایه‌خ و گرنگیشی لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هیچ شاعیرێكی دی ناتوانێت ببێته ڕكابه‌ری.