Adony_galawej.jpg

نامەی ئەدۆنیس بۆ فێستیڤاڵی گەلاوێژ

ئەدۆنیس، شاعیرو نووسەرو لێكۆڵەری گەورەی سووری، لە نامەیەكیدا بۆ پانزەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، جەختی لە گرنگی ‌و بایەخی ئەو فێستیڤاڵە كردۆتەوەو جەختی لەوەش كردۆتەوە كە: "فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەراستی رۆشنە".

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەكەی ئەدۆنیسە:

 بەختەوەر  دەبم سڵاو لەو هاوڕێیانە بكەم كە ئەم فیستیڤاڵە، فێستیڤاڵی گەلاوێژ،  رێك دەخەن، هەروەها سڵاو لە نووسەران و شاعیرانی بانگهێشتراو بكەم، بەتایبەتی ئەوانەی دۆستایەتییەكی قووڵم لەگەڵیاندا هەیە. ئەم فێستیڤاڵە وا وەسف دەكەم كە بەراستی فیستیڤاڵێكی رۆشنە، ئەم فیستیڤاڵە لە وڵاتێكدا ساز دەكرێت كە ئاسۆی رۆشنبیرییەكی جیاواز دادەمەزرێنێت وەك تاج لەسەرخستنێك  بۆ ئاسۆ رامیارییە جیاوازەكەی، لێرەدا مەبەستم لە جیاواز  مانای  تاكانەییە، بەڵام تاكانەییەك كە بەرامبەر بە ئەویدی كراوەیەو هاوكارە لەگەڵیدا.

بەم جۆرە فێستیڤاڵ رۆشنیشە بەو روانینەی  لێیەوە دەست پێدەكات كە لەهەندێ‌ لایەنیدا لەئامێزگرتنی ئەو گروپە رۆشنبیرییە هەمەڕەنگ و فرەییە ئاشكرا دەكات، وەك ئەوەی  ئەویدی خودێكی تر بێت لەناو هەمان ئەو خودەدا، لێرەدا خود و ئەویدی لەدۆستایەتیی داهێنان و ئازادی و یەكسانیدا دەست لەملانێی یەكدی دەبن. وەك چۆن ئەبو حەییانی تەوحیدی دەڵێ‌: "هاوڕێ‌ ئەویدییەكە كە خۆتیت". (یان: هاوڕێ‌ ئەویدییەكە، ئەو ئەویدییەش تۆیت).

تەنیا لە داهێناندا (داهێنان وەك هونەرو فیكر) بەشێوەیەكی سەرجەمگیرو قوڵ ناسنامەی میللەت دەدۆزیتەوە، تەنها داهێنان ئەو ناسنامەیە رادەگەیەنێت (یان: ئاشكرا دەكات). هیوام وایە ئەم داهێنانە ببێت بە هاجسی یەكەمی ئەم میللەتەو ببێت بە خولگەی یەكەم لە ژیانیدا، هەروەها لە روانینیدا بۆ  ئینسان و جیهان.

ئەدۆنیس

بەیروت 22/11/2011


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە