Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 1/1

- لە رۆژى 1/1/1879 ئیدوارد مۆرگان فورستر (Edward Morgan Forster)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى ئینگلیزى له‌ شارى له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 7/6/1970 له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى كوفنترى له‌ به‌ریتانیا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1880  مستەفا سادق رافعى، شاعیرى میسرى لە گوندى بهتیم لە شارى قلیوبیە لە دایکبووە، لە رۆژى 10/5/1937 لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى تنتا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1911 باقر هندى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (44) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/11/1867 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 1/1/1911 عەبدە سروجى، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1978 لە تەمەنى (67) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 1/1/1919 ئه‌حمه‌د ئه‌لسقاف، شاعیر و ئه‌كادیمیستىی كوێتی له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 14/8/2010 له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى له‌ كوێت كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1919 جیروم دیفید سالینگەر (Jerome David Salinger)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى ئەمریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 27/1/2010  لە تەمەنى (91) ساڵى لە شارى کورنیچ لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1919 ئیحسان عه‌بد قودس، رۆماننوس و نوسه‌رى میسرى له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 12/1/1990 له‌ ته‌مه‌نى (71) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1921 سیزار بالداکینى (César Baldaccini)، نیگارکێش و هەڵکۆڵى فەڕەنسى لە شارى مارسیلیا لە دایکبووە، لە رۆژى 6/12/1998 لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 1/1/1929 عه‌بدوڵڵا ئه‌لبردونی، شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى یه‌مه‌نی له‌ گوندى بردونى شارى زمار له‌ یه‌مه‌ن له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 30/8/1999 له‌ ته‌مه‌نى (70) ساڵى له‌ شارى سه‌نعا كۆچى دوایى كردووه.

- لە رۆژى 1/1/1930 ئەدۆنیس (عه‌لى ئه‌حمه‌د سه‌عید)، شاعیر ووه‌رگێڕو  ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى سورى له‌ گوندی قه‌سابین له‌ شارى لازقیه‌ له‌ دایكبووه‌.

- له‌ رۆژى 1/1/1937 محه‌مه‌د نوح، موزیسیان و ئاوازدانه‌رى میسری له‌ شارى ته‌نتا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 5/8/2012 له‌ ته‌مه‌نى (75) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1938 عومه‌ر عه‌بدوڵڵا جاوی، شاعیر و نوسه‌ری یه‌مه‌نی لە تبن لە شارى لحج لە یەمەن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/12/1997 لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى عەدەن لە یەمەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1938 عیسا راشد خەلیفە، شاعیر و ئەدیبى بەحرێنى لە دایکبووە، لە رۆژى 12/3/2020 لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1940 ئیسماعیل فەهد ئیسماعیل، رۆماننوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى کوێتى لە شارى بەسرە لە دایکبووە، لە رۆژى 25/9/2018 لە تەمەنى (78) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1940 عەبدولعەزیز فەهد، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 19/11/2009 لە تەمەنى (69) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1941 عەبدولئەمیر مەتەر، ئەکتەر و دەرهێنەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 30/12/2009 لە تەمەنى (68) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1942 ناهیده‌ شه‌ریف، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 7/4/1981 لە تەمەنى (39) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1945 عەبدولئەمیر تورکى، شانۆنوسى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 20/10/2015 لە تەمەنى (70) ساڵى بە روداوى ئۆتۆمبێلە کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 1/1/1945 سوحی روفاعی، ئه‌كته‌ری سوری له‌ شارى دیمه‌شق له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 25/8/2012 له‌ ته‌مه‌نى (66) ساڵى له‌ شارى دیمه‌شق كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1969 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1948 حه‌سه‌ن به‌غدادى، شاعیر و نوسه‌رى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (67) ساڵى له‌ شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1881 له‌ شارى به‌غداد له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1953 هانک ویلیامز (Hank Williams)، گۆرانیبێژ و موزیسیانی ئەمریکی لە تەمەنى (29) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/9/1923 لە دایکبووە، لە ساڵى 1937 تاكو ساڵى 1952 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/1/1954 محەمەد بستاوى، ئەکتەرى مەغریبى لە شارى خریبگە لە مەغریب لە دایکبووە، لە رۆژى 17/12/2014 لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى مەغریب کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1987 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژی 1/1/1954 عه‌بدولحه‌مید ئه‌لرفاعی، ئەكتەری كوێتی له‌ كوێت دایكبووه‌، له‌ رۆژى 26/6/2015 له‌ ته‌مه‌نى (61) ساڵى له‌ كوێت كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1971 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 1/1/1955 فوئاد غازى، گۆرانیبێژى سورى له‌ شارى حه‌ما له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 2/8/2011 له‌ ته‌مه‌نى (56) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1962 فایزە كەمال، ژنە ئەكتەری میسری له‌ كوێت له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 26/5/2014 له‌ ته‌مه‌نى (52) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 1/1/1965 مسته‌فا مه‌ستور، رۆماننوس و چیۆكنوس و نوسه‌ر و وه‌رگێڕى ئێرانی له‌ شارى ئه‌هواز له‌ دایكبووه‌، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره‌ له‌ بوارى ئه‌ده‌بى ئێرانى، رۆمانه‌كانى بۆ زۆربه‌ى زمانه‌كان وه‌رگێڕدراوه‌، رۆمانی (ئێسکی بەراز و دەستە گەڕەکان)ى له‌لایه‌ن (بەسیر حسێن) وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى.

- له‌ رۆژى 1/1/1968 عه‌بدولكه‌ریم ئه‌شمورى، ئه‌كته‌رى یه‌مه‌نى له‌ شارى سه‌نعا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 2/8/2012 له‌ ته‌مه‌نى (44) ساڵى له‌ شارى سه‌نعا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1984 تاكو ساڵى 2012 به‌شدارى له‌ كارى هونه‌ریدا كردووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1975 ئیتشیرو ئه‌ودا، نیگاركێش و سیناریۆنوسى مانگا یابانى له‌ شارى كۆماموتۆ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 1/1/1976 میلاد یوسف، ئه‌كته‌ری سوری له‌ شارى حه‌سه‌كه‌ له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 1/1/1981 سه‌میره‌ خلوسی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 5/7/1912 له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1929 تاکو ساڵى 1946 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 1/1/2014 مه‌مدوح له‌یسی، سیناریۆنوس و نوسه‌رى میسری لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/12/1937 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە