له زستان و له‌خۆمدا، جه‌سته‌یه‌كم دروست كرد.
له ژێر پۆشاكیدا هه‌تاو ده‌شارمه‌وه.
له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێت، بارانى زستانم وا دێته به‌رچاو:
پۆشاكه و ئاسمان دایدهكهنێ تا زه‌وى له‌به‌رى بكا.
له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێت:
باران وه‌ك پرسیار داده‌كا و
ساماڵیش له وه‌ڵام ده‌چێت.
زستان زۆر كامه‌ران بوو كاتێ گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و
ده‌ستى كرد به خوێندنه‌وه‌ى كتێبى پایز.
نووسین
شه‌پۆلیش ده‌نووسێ،
نووسینى شه‌پۆل نه‌بوایه، كه‌نار نه‌ده‌خوێندرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌رده‌كان: گوێ به سروودى ئاو ناده‌ن.
سه‌یركه‌ن: شه‌پۆل چۆن سه‌رى خۆى، ده‌خاته سه‌ر سه‌رینى كه‌ناره‌وه ؟
بپرسن: به‌م شێوه‌یه نامه‌كانى ده‌ریا ده‌شاردرێنه‌وه ؟
له‌و نووسینه‌دا (با) وا ده‌هاته به‌رچاو
له زمانى سروشتدا شێوه‌زارى عامى بێت و
تیشكیش به‌وه ده‌چوو شێوه‌زارى فوصحا بێت.
كه‌واته، بنووسه، نووسین تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خۆت بخوێنیته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له جیهان بگریت.
رێگاشت بگۆڕه، رێگه‌یه‌كى ئه‌سته‌متر و درێژتر بگره:
ئه‌ى نه‌توت شیعر ده‌نووسم ؟