- لە رۆژى 3/1/106 پ. ز. شیشرۆن (Cicero) (ماركوس تولیوی شیشرۆ - Marcus Tullius Cicero)، فه‌یله‌سوف و شاعیر و نوسه‌ری رۆمانی لە شارى ئاپرینۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/12/43 پ. ز. لە ته‌مه‌نى (63) ساڵى له شارى فۆرمیا له ماڵه‌كه‌ى خۆى تێرۆكراوه، بنەماڵەكهى لەجینی خانەدانەکان بوون، هیج کام لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەپێش ئەودا بەپلەی (دادوەری) نەگەیشتبون، لە ته‌مه‌نى لاوییەتیدا عەشقێکی لەڕادەبەدەری، بۆکاری (پارێزەری) هەبووه، له ساڵى 90 پ. ز. لەتەمەنی (16) شانزە ساڵیدا هونەری وتار و وتاربێژی فێربووه، له ساڵى 84 پ. ز. له ته‌مه‌نى (22) ساڵیدا کتێبێکی لەسه‌ر هونەری ڕەوانبێژی نووسی، هه‌روه‌ها فێری فەلسەفە و ماف بووه، لە ساڵی 81 پ. ز. له ته‌مه‌نى (25 )ساڵى لە دادگایکردنی کینکتێۆس بەشدار بووه و بەرگریشی لێکردووه، وه‌كو پارێزه‌ر كارى كردووه، له سه‌رده‌مى (سیلا)ى دیکتاتۆردا، دواى ئه‌وه‌ى توانى سه‌لماندنى بێتاوانێك بسه‌لمێنێت كه تۆمه‌تى كوشتنى باوكى درابویه پاڵ، ناوبانگى زۆرى ده‌ركرد، لە ساڵی 75 پ. ز. بوه‌ته خەزنەداری شاری سیسل له‌و شاره‌دا له‌گه‌ڵ ئازارى هه‌ژاره‌كان ژیاوه و بوه‌ته پارێزه‌ر بۆ چه‌ندین كه‌س.
- لە رۆژى 3/1/1785 بالدراسار گالوپى (Baldassare Galuppi)، ئاوازدانەرى ئیتاڵى لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى بندوقى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/10/1706 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 3/1/1884 عومەر راسم، نیگارکێش و خۆشنوس و نوسەرى جەزائیرى لە جەزائیر لە دایکبووە، لە رۆژى 3/2/1959 لە تەمەنى (75) ساڵى لە جەزائیر کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 3/1/1892 جۆن رۆنالد رویل تۆلکین (John Ronald Reuel Tolkien)، شاعیر و نوسەر و فەیلەسوف و ئەکادیمیستی بەریتانی لە شارى بلو مفونتاین لە باشورى ئەفریقیا لە دایکبووە، لە رۆژى 2/9/1973 لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بورنمۆس لە بەریتانیا کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 3/1/1937 نادیە لوتفی (بۆلا محەمەد لوتفى شەفیق)، ژنه ئەکتەری میسری لە گەڕەکى عابدین لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/2/2020 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى له نەخۆشخانەى معادى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 3/1/1953 جۆرجینا رزق، ژنه ئه‌كته‌رى لوبنانى له دایكبووه، له ساڵى 1970 به شاجوانى لوبنان و له ساڵى 1971 به شاجوانى جیهان دیاریكراوه.
- لە رۆژى 3/1/1956 میل گیبسۆن (Mel Gibson)، ئەكتەر و دورهێنهر و سیناریۆنوسی ئەمریكی له شارى بیكسیكل له ویلایه‌تى نیویۆرك له دایكبووه، لە ساڵى 1976 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 3/1/1962 ئیلهام شاهین، ژنە ئەكتەری میسری له شارى قاهیره له دایكبووه، لە ساڵى 1978 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 3/1/1988 روزا ئوسیلندەر (Rose Ausländer)، ژنە شاعیر و نوسه‌ری یه‌هودى ئۆكرانى كه به‌رهه‌مه‌كانى به زمانى ئه‌ڵمانى نوسیوه له ته‌مه‌نى (86) ساڵى له شارى دۆسلدۆرف له ئه‌ڵمانیا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 11/5/1901 له شارى چیرنۆڤتسی ئۆكرانیا له دایكبووه.
- لە رۆژى 3/1/1989 نه‌دا عادل، ژنه ئه‌كته‌رى میسرى له شارى قاهیره له دایكبووه، لە ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 3/1/2011 ئیڤا شتریتماتهر (Eva Strittmatter)، ژنه شاعیر و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی لە تەمەنى (80) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/2/1930 لە شارى نویروبین لە دایکبووە.