Farhad.jpg

ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە بڵاوکرایەوە

فەرهاد پیرباڵ لە ناوە ئاشنا و نووسەرە وردەکار و جدییەکانی ئێمەی کوردە و نووسینەکانی ئەو لە بواری شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و لێکۆڵینەوە جێگە متمانە و سەرنجی ڕەخنەگران بوون. ئێستا و لە هەنگاوێکی تری کارکردنی خۆیدا، دووکتێبی تری نوێ بەناوەکانی (ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە& حەیوانات) بڵاو دەکرێتەوە و لەلایەن خانەی کلتوورە وە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

 کتێبی (ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە) لەلایەن تێکۆشەر خالیدەوە کاری دیزاینی بۆکراوە و خانەی کلتوور چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

 د. فەرهاد پیرباڵ دەربارەی کتێبەکەی دەنووسێت: (ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە)

لەناو ئەم سێزدە چیڕۆکەم، کە خانەی (کولتوور) بۆ یەکەمجار چاپ و بڵاوی دەکاتەوە، دوو چیڕۆک (لە ترسی شتی دیکەش) و (لە جەنگەڵێکی سەر سنووردا) هی ئەو ئەو زەمانەن کە تازە چیڕۆکی (شوورە) و (جام و شووشە شکاوەکان) لە ساڵی 1979 و 1980 لە ڕۆژنامەی (هاوکاری) بڵاوکرابوونەوە. واتە: ئەزموونی سەرەتامن.
کەواتە: یازدە چیڕۆکەکەی تری ناو ئەم کتێبە ئەزموونی پاش کتێبی (پەتاتەخۆرەکان) ن. یەکێک لەو چیڕۆکانە، ببوورن ! ناونیشانەکەی لە خوارەوەیە.
چیڕۆکێکی دیکە لەناکاو فۆڕمی شانۆگەرییەکی فانتازی بەخۆوە دەگرێ. لەناو چیڕۆکێکی تردا واقیع وای بەسەر دێ کە وابزانیت، خەونە! بە کورتی لێرەش هەر "جیهانێکی سەمەرە" بە شێوازێکی عەنتیکەی خۆم دەگێڕمەوە، لە فۆڕمێکدا پێشتر نەتدیون.
بە پێویستی دەزانم سوپاسی (غەمگین خدر) بکەم، کە بە پەرۆشەوە چیڕۆکەکانمی کۆکردەوە و کردییە ئەو کتێب

ئەم کتێبە بەم زوانە بڵاو دەکرێتەوە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە