Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/1

- لە رۆژى 4/1/1940 جاو کسیتغیان (Gāo Xíngjiàn)، رۆماننوس و شانۆنوس و نیگارکێش و رەخنەگرى ئەدەبى و وەرگێڕ و دەرهێنەرى فەرەنسی بە نەژاد چینی لە شارى گانچۆى چینى لەدایکبووە، لە ساڵى 2000 خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 4/1/1941 هێنرى برگسۆن (Henri Bergson)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/10/1859 لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە ساڵى 1927 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 4/1/1945 سوهەیر زەکى، ژنە ئەکتەری میسری لە گوندى عاسم لە شارى ئەلمنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/1/1960 ئەلبێرت کامۆ (Albert Camus)، رۆماننوس و شاعیر و فەیلەسوف و شانۆنوس و نوسه‌رى فەڕەنسى لە تەمەنى (46) بە روداوى ئۆتۆمبێل كاتێك به‌ره‌و پاریس ده‌رۆیشت لە شارى فیلبلافل لە فەڕەنسا خۆی کێشا بە دارێکدا کۆچى دوایى کردووە، لە گۆڕستانی (لور ماران) بەخاکسپێردراوه‌، لە رۆژى 7/11/1913 لە لە گوندێكی شارى زرعان لە جەزائیر لە دایکبووە، هەر لە منداڵییەوە نەخۆشی سیل و زەردووی لەگەڵ بووە، هه‌ر بۆیه‌ تەنیاو بێدەنگ و گۆشەگیر بووه‌، بەڵام ژیر و وریابووە، مامۆستایەکی قۆناعی خوێندنى سەرەتایی بەناوی (لوی ژێرمەن) درکى بەو توانا توند و یاخییبوونە ناوەکییەكانى كامۆ كردوه‌ و دەرگای فراوانی خوێندن و خوێندنەوەی بەڕویدا كردۆتوه‌، لە ساڵی 1935 ناوەندی شانۆ دادەمەزرێنێ و چەندن دەقی شانۆیی خۆی و نوسەرانی دیکەی وەکو دۆستۆڤسکی، پۆشکین، گۆرکی، ئەندرێ مالڕۆ هتد... دەباتە سەر شانۆ، له‌ ساڵى 1942 یەكەمین بەرهەمی ڕۆمانی (نامۆ) بڵاوكره‌وه‌، كه‌ رۆمانه‌كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ پڕفرۆشترین كتێبی گیرفان بووە، شۆڕشی جەزائیر و دامركاندنەوەی شۆڕشەكە كاریگەریی دەروونی قوڵی لەسەر بەجێهێشتووه‌، بەشێوەیەك، كە ماوەی چەند ساڵێك بە تەنیا دەژیا و زۆر بەكەمی تێكەڵ بەكەسانی تر دەبوو، لە ساڵى 1957 خەڵاته‌ نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، نزیكەی (30) سی كتێبی جۆراوجۆری لە بوارەكانی ڕۆمان، دەقی شانۆیی، فیكر نووسیوە و چاپ و بڵاوكردووەتەوە، بەر لەمردنی سەرقاڵی نووسینی رۆمانی (یەكەمین پیاو) دەبێت، كارێكە ژیاننامەی خۆی دەگێڕێتەوە، دواجار ئەم ڕۆمانە ساڵی (1994) چاپ ‌و بڵاوكرایەوە، بۆ چەندان زمان وەرگێڕدراوە، خاوه‌نى به‌ناوبانگترین رۆمانه‌ به‌ ناوى (تاعون) كه‌ له‌ ساڵى 1940 نوسیویه‌تى و له‌ ساڵى 1947 بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌م رۆمانه‌شى له‌لایه‌ن (رەسول سوڵتانی) كراوه‌ به‌ كوردى، هه‌روه‌ها كتێبى (کۆمەڵێک بەرهەم)ى له‌ ساڵى 2003 حەمە کەریم عارف له‌ فارسیه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى، هه‌مان ساڵیش رۆمانى (نامۆ)ى كردوه‌ به‌ كوردى، هه‌روه‌ها رۆمانى (بێگانه‌)ى له‌لایه‌ن د. موحسین ئەحمەد عومەر لە فەرنسییەوە وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى، كه‌ ئه‌م رۆمانه‌ له‌ ساڵى 1942 له‌ فه‌ڕه‌نسا چاپ و بڵاوکرایه‌وه‌، پڕفرۆشترین کتێبی گیرفان بووه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها كتێبی (مرۆڤی یاخی) ئازاد به‌رزنجی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌رزمانى كوردى.

- لە رۆژى 4/1/1962 لەیلا عەلەوی، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1977 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/1/1965 ت. س. ئلیۆت (تۆماس ستیریز ئلیۆت - (Thomas Stearns Eliot، شاعیر و ره‌خه‌نگرى ئه‌ده‌بى و شانۆكارى ئینگلیزى لە تەمەنى (76) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/9/1888 لە شارى سانت لویس لە ویلایەتى میزۆرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1948 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 4/1/1978 دولت ئەبیەز (دولت حەبیب بەتروس)، ژنە ئەکتەری میسری لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/1/1869 لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/1/1990 حسنى فریز، شاعیر و نوسەر و وەرگێڕى ئوردەنى لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1907 لە شارى سڵت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/1/2011 محەمەد راشد، ئەکتەرى کوێتى لە تەمەنى (31) ساڵى بە نەخۆشى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1970 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/1/2011 نیهاد شەریف، رۆماننوس و نوسه‌ری میسری لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1932 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە