ئه‌گه‌رچى ئه‌لبێرت كامۆ له ساڵى 1957 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌رگیز هاوڕێكه‌ى خۆى بیر نه‌چوو، نه‌ك ته‌نها ئه‌وه به‌ڵكو پێى وایوو ئەندرێ مارلۆى هاوڕێى سه‌د هێنده‌ى ئه‌و شایانى خهڵاتهكهیى.
كامۆ، هه‌میشه به ئه‌شقه‌وه گوێى له مارلۆ گرتووه و تا ڕادەیەکی ئێجگار زۆر سەرسام بوه بە کار و بیرکردنەوەکانی هه‌ر بۆیه كاتێك له ساڵى 1957 خەڵاتی نۆبڵەکەی وه‌رگرت لە وتارەکەیدا وتی: "لە جیاتی من دەبوو ئەو خەڵاتە بە (ئەندرێ مارلۆ) بدرایە، ئەو سەد هێندەی من شایەنی ئەو خەڵاتە بوو.
ئەندرێ مارلۆ (André Malraux)، فەیلەسوف و رۆماننوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە رۆژى 3/11/1901 لە دایکبووە، لە رۆژى 23/11/1976 لە تەمەنى (75) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لەشارى کریتاى کۆچى دوایى کردووە.