Choman.jpg

یۆریپیدێس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەلاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی نۆیەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 یۆریپیدێس کێ بووە؟

گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە دێرینانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی گریک (یۆنان) ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریک (یۆنان)ییە دێرینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی دێرین ، و ڕۆمای دێرین.

ژیاننامەی یۆریپیدێس

یۆریپیدێس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی دێرین دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا کرد ، و هەروەها یۆریپیدێس بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی دێرین و مرۆڤایەتی بووە.

یۆریپیدێس ، لە ساڵی (480پ.ز) لە دایک بووە لە خێزانێکی خانەدان ، و خەڵکی  شارەدێ (ناحیە) ی سالامینا ، واتا لە شارەدێ (ناحیە) ی سالامینا سەر بە شارە دوورگەی سالامینا ، کە سەر بە پارێزگای ئەتیکای خۆرئاوای وڵاتی گریك  (یۆنان) لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ، و بەڵام زۆربەی کاتەکانی ژیانی لە ناو دەوڵەتە شاری ئەسینا بە سەر بردووە و دواتر لە کۆتایی تەمەنی دا ، و واتا لە ساڵی (408پ.ز) دا کۆچی کردووە بۆ شاری پیلای پایتەختی ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان ، کە ئێستە شاری پیلا ناوەندی پارێزگای پیلا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەڕاست سەر بە وڵاتی ئێستەی گریک (یۆنان)یە.

هەندێک سەرچاوەی مێژوویی  ئاماژە بەوە دەکەن ، کە باوکی یۆریپیدێس خاوەنی باڕ بووە ، و هەروەها دایکی سەوزە فرۆش بووە ، بەڵام زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکان  باسی ئەوە دەکەن کە یۆریپیدێس لە خێزانێکی خانەدانی دێرین بووە ، و هەرچەندە خێزانەکەی باری داراییان باش نەبووە .

یۆریپیدێس لە دایک بوونی هاوکاتە ، لەگەڵ جەنگی سالامیس لە ساڵی (480پ.ز) کە لەنێوان سوپای دەوڵەتە شاری ئەسینا و سپارتای گریک (یۆنان) ی بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ پیمیتۆکلیسی ئەسینایی و کوڕەکەی بە ناوی ژەنەڕاڵ کیمۆن و ژەنەڕاڵ ئەوریبیادیسی ئەسپارتایی و سوپای ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆ رخشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکان و شاژنە ئارتیمیسیای یەکەم شاژنی دەوڵەتە شاری کاریا و ھاوژینی ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) و شازادە ژەنەڕاڵ ئاریابیگنیسی برای ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) و شازادە مەرزەبان ھەخامەنش مەرزەبانی ساترابی میسر کە برای ئیمپراتۆر خشایارشای یەکەم (485_465پ.ز) بوو لەگەڵ ژەنەڕاڵ داماسیپیمڤس ، بەڵام لە ئەنجام دا گریکەکان سەرکەوتن و سوپای ئیمپراتۆریای ھەخامەنشییەکان شکستی ھێنا لە داگیرکردنی ناوچەی پیلۆپۆننیزی گریک(یۆنان) ی.

یۆریپیدێس ، لە تەمەنی گەنجی دا بوو ، دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی کردووە ، توانی گەلێک داهێنان بخاتە ناو هونەری شانۆی تراجیدیی گریك  (یۆنان) ی دێرین ، ئەوەیش ڕەگ و ڕیشەی ئەو هونەرەی لە کۆمەڵەدا داکوتا ، و دواتر هەوڵی دا ببێتە زۆرانبار  ، بەڵام دواتر وازی لێ هێنا و پاشان خۆی دایە وێنەکێشان ، بەڵام دەواتر ڕووی خوێندنی فەلسەفە و زانیاری و فیزیا و دواتر گەڕایەوە بۆ نووسینی شیعر و شانۆنووسین.

یۆریپیدێس ، لە شانۆییەکانی دا باس لە سۆز و خۆشەویستی مرۆڤ و ئازار و چەمەسەری هەژاران و نەدارانی و درۆ و دەلەسەی ئاخوکان و لە خۆبایی بوون و فیز لێدانی پادشایان دەکات ، و هەروەها ئافرەت لە لای بابەتێکی سەرەکی بووە ، کە بە باشی و خراپی لە شانۆییەکانی دا باسی کردووەن ، و بڕوای بە ژێری و بیری ڕاست و دروستی هەبووە.

یۆریپیدێس ، هێرش دەکاتە سەر ئاخوونەکان و بە دز و فێڵبازیان دادەنێت و دەڵێت: گەورە ئاخوونەکان خراپەکاریان لێدەوێشتەوە ، بە ماڵی دنیاش دادەمرکێنەوە ، و هەروەها دەڵێت: ئەگەر دارستانەکان ڕاست بن ، ئەوا خواوەندەکان خراپەکارن و ئەگەر درۆش بن ئەوا دینی دێرینی گریک (یۆنان) ی هەرەس دەهێنێت.

یۆریپیدێس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو ، سبيس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، کە ئەوەیش وەکو ئەوان ، دەستی باڵای لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان بە گشتی ، و هونەری شانۆی گریک (یۆنان)ییە دێرینەکان هەبووە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی یۆریپیدێس

یۆریپیدێس ، لە ماوەی ژیانی دا ، نزیکەیی (92) بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، کە نزیکەیی (19) دانەیان تەنها بە دەستی ئێمە گەیشتوەوە ، کە هەشتدەیان بریتی شانۆیی تراجیدیی و یەک دانەیان شانۆیی کۆمیدی بووە ، و تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون کە ئەمانەن : ئەلیستیس ، میدیا ، ژنانی ترۆی (تەروادە) ، هیللیین ، منداڵەکانی هێرکلیس ، ئەلەکترا ، شێت بوونی هێرکلیس ، هیککوپا ، مایدینس ، ترۆی (تەروادە)یەکان ، لاوریستیس ، هیپپۆلیتۆ ، ئیگینیاڤی یولیسسیس ، ئاندرۆماچی ، ئیگینیا لە تۆرریس ، فۆینیکیانییەکان ، یۆۆن ، باکویات ، پەناهێندەکان.

یۆریپیدێس ، لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی گریك  (یۆنان) ی دێرین بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی (5) جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە.

پلە سیاسی و سەربازییەکانی یۆریپیدێس

یۆریپیدێس ، کاتێک لە دەوڵەتە شاری ئەسینا ژیا بووە ، هیچ پلە و پایەێکی سیاسی و سەربازی نەویستووە و ڕەتی کردۆتەوە ، بەڵام کاتێک کۆچی کردووە بۆ شاری پیلای پایتەختی ئەو سەردەمەی  ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان ، و لە لایەن  خودی شا ئارچیلاوسی یەکەم (399_413پ.ز) شای ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان بە گەرمی پێشوازی لێ کراوە و کردیە ڕاوێژکاری خۆی ، کە تا کۆتایی تەمەنی لەو پۆستەدا مایەوە .

کۆچی دوایی یۆریپیدێس

یۆریپیدێس ، لە ساڵی (406پ.ز) لە تەمەنی (74) ساڵی دا ، لە شاری پیلای پایتەختی ئیمپراتۆریای مه‌کدۆنییه‌کان ، کە ئێستە شاری پیلا ناوەندی پارێزگای پیلا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەڕاست سەر بە وڵاتی ئێستەی گریک (یۆنان)، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

سه‌رچاوه‌کان

1- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی، سلێمانی، 2005.

2- بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن، وە: زاهیر محەمەد ڕەشید، سلێمانی، 2008.

3- ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم، وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی، سلێمانی، 2014.

4- لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا، وە: د. سەنگەر حاجی، هەولێر، 2014.

5- ولیەم ستیرنس داڤیس: ڕۆژێک لە ئەسینای دێرین، وە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان، تاران،2020.

6- ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی، وە: کەریم مستەفا، سلێمانی، 2020.


ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە