وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوبەرایەتی گشتی و ڕۆشنبیری و هونەر لەسلێمانی بەشی رۆشنبیری و هونەر لە چەمچەماڵ بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان بە چاودێری قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (کۆرۆنا و گەڕانەوە بۆ ژیان) ڕێکدەخات.
کتێبی (کۆرۆنا و گەڕانەوە بۆ ژیان) لە نووسینی نوسەر و ڕۆژنامەنووس (لەتیف فاتیح فەرەج) ە و وابڕیارە ئهمڕۆ سێشەمە 5/1/2020 لە هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی خوێنەران بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە بەر دیدەی خوێنەران.
کتێبەکە هەوڵێکە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیان و دەربارەی کۆرۆنا و کەرەنتینە و وەستانی چالاکییەکانی مرۆڤە لەو قۆناغەدا.
هەوڵێکە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیان و بیرکردنەوە لە دووبارە هێنانەوەی چالاکی بۆ ناو ژیانمان.