فەرهاد پیرباڵ لە ناوە ئاشنا و نووسەرە وردەکار و جدییەکانی ئێمەی کوردە و نووسینەکانی ئەو لە بواری شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و لێکۆڵینەوە جێگە متمانە و سەرنجی ڕەخنەگران بوون. ئێستا و لە هەنگاوێکی تری کارکردنی خۆیدا، دووکتێبی تری نوێ بەناوەکانی (حەیوانات &ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە) بڵاو دەکرێتەوە و لەلایەن خانەی کلتوورەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.
دەربارەی حەیوانات:
کتێبی حەیواناتی فەرهاد پیرباڵ دووەم کتێبی ئەوە کەلەم ساڵدا لەلایەن خانەی کلتوورەوە چاپ و بڵاو بکرێتەوە و وەک جۆرێک لە گێڕانەوەی ئەدەبی ئاماژەی پێدراوە.
ئەم کتێبە هەمان هێڵە گشتییە کانی گێڕانەوەی فەرهادی نێو ئوتێل ئەروپا و پەتاتە خۆرەکان و کارەکانی دی پێوە دیارە و نووسەر تیایدا ورد و هێواش دەچێتە ناو ڕوداوەکان و دەگێڕێتەوە.
کتێبەکە لەلایەن محەمەد زراریەوە کاری دیزاینی بۆکراوە.
فەرھاد پیرباڵ له چهند دێرێكدا:
- ناوى تهواوى: فهرهاد پیرباڵ عومهر
- پیشه: شاعیر، رۆماننوس، چیرۆكنوس، شانۆنوس، نیگاركێش، رهخنهگرى ئهدهبى
- له رۆژى 20/8/1961 له گهڕهكى خانهقاى شارى ههولێر له دایكبووه.
- له ساڵى 1984 خوێندنى زانكۆیى له زانكۆى سلێمانى تهواو كردووه.
- له ساڵى 1984 چوهته شاخ و له یەکێتیی نووسەرانى كورد كارى كردووه.
- له شاخ شانۆنامەى (ماڵئاوا ئهى وڵاتهكهم)ى بڵاوكردۆتهوه.
- بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی نەکات چووەتە وڵاتى ئێران بۆ ماوهى (8) مانگ لەوێ ماوەتەوە.
- له ئێرانهوه چووته تاراوگه، سهرهتا چووه بۆ ئهڵمانیا دواتر چووه بۆ دانیمارك و (2) ساڵ لهوێ ماوهتهوه.
- ئهوكاتهى له ئهڵمانیا و دانیمارك بووه سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەب بووە.
- وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی وەکو (خەرمانە و نودەم) لە ستۆكهۆڵم، (یەکگرتن و دەروازە) لە دانمارک، ھیوا لە پاریس، كارى كردووه.
- بههۆى دابهشكردنى زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئهنستیتۆى كوردى پاریس دابهشكرا، چوهته فهڕهنسا.
- له ساڵى 1994 له زانكۆى سۆربۆن بڕوانامهى دكتۆراى بهناونیشانى (مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی) بهدهستهێناوه.
- له ساڵى 1994 گهڕاوهتهوه كوردستان و ههمان ساڵ له زانكۆى سهڵاحهددین دامهزراوه.
له بهرههمه چاپكراوهكانى
چیڕۆک و ڕۆمان:
- پەتاخۆرەکان (کۆمەڵەچیرۆک)
- مولازم تەحسین و شتی تریش
- حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر (ڕۆمان)
- سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا (ڕۆمان)
- منداڵباز. (ڕۆمان)
- پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین. (ڕۆمان)[
- عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری
- هۆتێل ئهورووپا (ڕۆمان)
- حیکایەتەکانی باوکم (ڕۆمان)
- قەبرێکی سێگۆشە. (ڕۆمان)
- زمانی حەیزەران
- زێڕی ناو زبڵ
- ڕەئیش ڕەمەزانەکان
- زار و مارەکان
- چیم دی؟
- ئەو کتێبانەى ژیانیان گۆڕیم
شانۆنامە:
- ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم.
- کۆمەڵگای مەدەنی
- بەیانی باش ئەی غەریبی
- باوک (وەرگێڕان)
- سۆزانییە بەڕێزەکە (وەرگێڕان)
- نووسەرێکی گێل
- حەشیشەکێشەکان
- ئەو پیاوەى تەنیا لەکاتى خەودا دنیاى پێ جوان بوو
لێکۆڵینەوە:
- وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسەکاندا
- کورد لە دیدی ڕۆژھەڵات ناسەکانەوە
- چەند نامەیەکی فەڕەنسی
- دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی
- سەرچاوەکانی کوردناسی
- ژەنەراڵ شەریف پاشا
- ئینجیل لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا.
- کرۆنۆلۆجیای کوردستان
- ڕێبازە ئەدەبییەکان. چاپی یەکەم: ٢٠٠٤ چاپی دووەم: ٢٠٠٦
- ئاڵای کوردستان
- کرۆنۆلۆجیاى هەولێر لە کۆنەوە تا ١٩٥٨
- کرۆنۆلۆجیاى کوردستان ٦٢٥پ.ز - ١٩٣٢ز
- مێژووى شانۆ لە ئەدەبیاتى کوردی
- وێستگەکانى تازەبوونەوەى شیعری تورکی
- ڕۆژنامەگەریی کوردیی بە زمانى فەڕەنسی
شیعر:
- پەناھەندەی ژمارە ٣٣٣٣٣
- من پیاوێکی عەنتیکەم
- گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی ژاک پریڤێر (وەرگێڕان)
- جیاوازییەکانى من و نێوان شێت
- پێنج کتێب و نیو
- خەوننامەی فەرهاد پیرباڵ
- بەڵێ، من عاشقی فڕوغی فڕوغزادم (ئەزموونى شیعری)
- قورئان، داپیرەگەورەى کتێبان
فیلم:
- حەوت کەم یەک
- بیر
ئەو کتێبانەى دەربارەى ژیانى نووسراون:
- ڕەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانى فەرهاد پیرباڵدا - نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو