Fernando_Pessoa.jpg

من شوانی مه‌ڕانم

فێرناندۆ پێسوا - و. جه‌بار سابیر

مه‌ڕه‌كان بیركردنه‌وه‌كانی منن و

هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك، هه‌ستێك.

من به‌ چاو و گوێ بیرده‌كه‌مه‌وه

به‌ ده‌ست و قاچه‌كانم، به‌ لووت و ده‌مم.

بیركردنه‌وه‌ی گوڵێك/ دیتن و بۆنكردنیه‌تی،

خواردنی میوه‌یه‌ك/ زانینی ماناكه‌ی.

هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕۆژێكی گه‌رمدا

كاتێك خه‌ریكم ته‌واو چێژی لێوه‌رده‌گرم، غه‌مگین ده‌بم و

له‌ گژوگیاكه‌دا ڕاده‌كشێم و

چاوه‌ گه‌رمه‌كانم ده‌نووقێنم،

ئه‌وسا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو له‌شم

له‌ واقعیه‌تدا ڕاكشاوه‌،

ده‌زانم حه‌قیقه‌ت چییه‌ و خۆشحاڵم.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە