Sarwar.jpg

سپێدەکانی تەریقبوونەوە

سەروەر مەحموود، یەکەمین بەرھەمی شیعریی خۆی بەناوی «سپێدەکانی تەریقبوونەوە»وە بڵاودەکاتەوە.

سەبارەت بە کتێبی «سپێدەکانی تەریقبوونەوە» نووسەر خۆی دەڵێت: کۆئامانجی دەقەشیعرییەکان بریتی نین لە ڕووەیەکی یەکدیدو یەکچاوو یەکئاست، بەڵکو گشتگیرن بە زمانگریی و سەھلزانیی و وێناکردنی زمانەنووستووە بێگیانەکان، ئەوەیش لەڕێگەی نیشاندانی ڕۆحییەتی سروشتیی و گلەوگازندەی بەردوئاو لە مرۆڤ و لە ژینگەی مەنجەنیقانەی ئەقڵی مرۆڤ و دەسەڵاتی کوشندانەی مرۆڤ. لەم بەرھەمە شیعرییەدا نووسەر ڕێچکەکارییانە ئیشی لەسەر شوناسەزمانییەکانی ئەڤینزاریی و ئیشقسازیی بەردو ئاو، سروشت و ھەقیقەتی ڕەھا، ھەڤاڵێتی مرۆڤ و خوا، دادو ئازار، مەرگ و بێدەنگی، دڵبەندیی و ڕۆحسوکنایی، کردووەو، بە تابلۆیەکی تری جودا خۆشەویستی دەخاتەوە سەرپێ و دەنگی ئەوین دەداتەوە بەگوێماندا. لەلایەکی دیکەیشەوە نووسەر دەڵێت: «سپێدەکانی تەریقبوونەوە» تەریق  بوونەوەیەکی ھەمیشەییانەی ھەستە بەرامبەر بە ھەرشتێک کە زیندەو نازیندەیە لە دەوروبەرمان...


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە