دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد (رۆسته‌م ئاغاله) لە سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە مەراسیمی ناساندن و واژۆکردنی بۆ دوو ئەلبومی نوێی ئەنجامدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا هەمان مەراسیم بۆ دوو ئەلبومەکەی لە هەولێر ساز دەکات.
وابڕیارە رۆژی شەممە 9/1/2021 كاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە کافتریای مۆزەخانەی رستن و چنین لە ناو قەڵای هەولێر، مەراسیمی ناساندن و واژووی دوو ئەلبومەکەی بەڕێوەبچێت.
له رۆژى 20/12/2020 لە میوانخانەی ڕامادا له شارى سلێمانى و له رۆژى 24/12/2020 لە مۆزەخانەی ئاغالە له كۆیه و له رۆژى 30/12/2020 له شارى هه‌ڵه‌بجه لە هۆڵی بۆنەکانی کاکەییەکان نوێترین ئەلبومی ڕەنگینی تابلۆ و فۆتۆکانی بڵاوكرده‌وه، وا بڕیاریشه لە زۆربەی شارەکانی هەرێم مەراسیمی بۆ سازبکات.
بەرهەمەكه بریتیه لە دوو ئەلبووم، ئەلبومی یەکەم بەناوی (نیگارەکانی شاماران) کە نوێترین تابلۆکانی لەخۆ گرووە، ئەلبومی دووەم بەناوی (ئێمە کاکەین) کارێکی فۆتۆیە دەربارەی پۆرترێتی کە سایەتی کاکەیی.
رۆستەم ئاغالە له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: رۆستەم رەسول ئاغالە.
- پیشه‌ى هونه‌رى: فۆتۆگرافه‌ر و نیگارکێش
- له رۆژى 1/7/1969 لە دایکبووە.
- له ساڵی ١٩٨٩ یه‌كه‌مین پێشانگاى تایبه‌تى خۆى كردۆته‌وه.
- لە ساڵی 1993 دواى پاککردنەوەی قه‌یسه‌ری كۆیه یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی کردۆته‌وه، وەک یه‌كه‌م پڕۆژەی هونه‌ری و خزمه‌تگوزاری له مێژووی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردسان له‌و كاته‌دا.
- له ساڵی 1993 پرۆژه‌ی دیوار به‌ندی له شاری كۆیه ئه‌نجامداوه.
- لە ساڵی 1998 پڕۆژه‌ى دیوار به‌ند لە شارى سلێمانی ئه‌نجامداوه.
- بةشى ويَنةكيَشانى لة ثةيمانطةى هونةرة جوانةكانى سليَمانى تةواو كردووة.
- شارەزایی لە هونه‌ری شێوه‌كاری و بیناسازی و دروستكردنی ته‌لار له بواری مۆزه خانه‌و گه‌له‌ری هەیە.
- چه‌ندین پێشانگه‌ى تایبه‌تی له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردۆته‌وه.
- بەشداری له چه‌ندین پیچشهنگهى هاوبەش کردووە.
- تابلۆکانی لە زۆرێک لەوڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا نمایشکراون.
- جگه له نیگاركێشى كاری فۆتۆ ده‌كات.
- به‌رێوه‌به‌ری گه‌له‌ری زاموا بووە له شاری سلێمانی.
- مێوانداریی هونەرمەندانی شێوەکاری وڵاتانی دیكه‌ى کردوە بۆ هه‌رێمى کوردستان و چەندین پێشانگه‌ی بۆ کردونەتەوە.
- چەندین سیمیناری تایبەتی دەربارەی هونەر و جەنگ پێشکەشکردووە،
- خاوه‌نى چەندین خەڵات و رێزلێنانی لەبوارهكهى خۆیدا.
- خەڵاتی باشترین فۆتۆكرافهری كوردى له ئیتالیا پێبه‌خشراوه.
- چوار کتێبی چاپکراوی هەیە، (بۆ كوێ ده‌رۆین، – كوراسهی نیگار، من ناوم ئاغاله‌یه - كوراسهی نیگار، هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه كوردستان - كوراسهی فۆتۆ، هه‌رێمی كوردستان – كوراسه).
- دامه‌زرێنه‌رو راوێژكاری گۆڤاری ( تاو ) بووە.
- چه‌ندین فۆڵده‌ری ره‌نگینی بۆ بۆنه‌ی پێشانگاكانی چاپكردوه.
- چه‌ندین تابلۆ و فۆتۆی خۆی به شێوه‌ی پۆستكارت به چاپ گه‌یاندوه.
- چوار تابلۆی له وڵاتى نه‌مسا بۆ چاپكراوه.
- حەوت تابلۆی له فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ چاپكراوه.
- لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە بۆ گه‌شتی ئه‌مریكا ( رابه‌ری سەركردهی دیموكراسی) بۆ بوارى (كارگێڕی مۆزه‌خانه) .
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەسەر بەرهەمی شێوەکاران نوسیوە.
- تانلۆکانی لە بەرگی چه‌ندین کتێب‌دا بەکارهێنراوە و چاپکراون.
- هاوبه‌شی كردووه له نوسین و نیگاركێشان بۆ چوار كتیبی شیعری قوبادی جه‌لیزاده.
- بەشی خوارەوەی ماڵەکەی خۆی کردووە بەگەلەری تایبەت بەخۆی.
- مۆزه‌خانه‌یه‌كی به‌ناوى مۆزه‌خانه‌ی ئاغاله لە کۆیە دروستکردووە.