دهرهێنهر و سینهماكارێكى كورد قۆناغی پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان و پەرتەوازەبوونی کورد دەکات به كورته فیلمێك و ناوى دهنێت (شانشینی کوردستان).
گابار چۆلی دەرهێنهر و سینەماکاری کورد کورتە فیلمی شانشینی کوردستان (Kingdom of Kurdistan) بهرههمهێنا، کە باس لە قۆناغی پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان و پەرتەوازەبوونی کورد دەکات.
فیلمهكه له دهرهێنانى خۆیهتى و کە شەشەمین بەرهەمیهتى و لەلایەن ستافێکی ئەکادیمییەوە بەرهەم هاتووە، چیلاۆكى ناو فیلمهمهكه باس لە شانشینی کوردستان دەکات کە کوردە دوای هەرەسهینانی کۆماری کوردستان پەرتەوازە دەبن و شوێنێک شک نابەن بە ناوی کوردستان کە تێیدا بژین و بە ناچاری روو دەکەنە ئاسمان و لە شوێنیکی نێوان هەساری زەوی و مەریخ دەژین، لەوێ منداڵان پەروەدە دەکرێن و ماموستاکەیان جار بە جار سەردانی زەوی دەکات و بابەتی سەرنجڕاکێشی سەرزەوییان بۆ دەهێنێت و هەواڵی مرۆڤەکانی سەر زەویان بۆ باس دەکات و چەندین بابەتی تری سەرنجڕاکێش کە گوزارشتە لە تاکی کوردستانی.
کورتە فیلمی شانسینی کوردستان لەلایەن ستافێکی تەکنیکی و ئەکادیمیی کەنەدی و بە هاوکاریی تیمیکی سینەماکارانی کوردی لەوانە (شیرین جیهانی، ئاری عارف، سەربەست رەزا گەرمیانی، عیسا مێرگەسۆری، کوردستان بیدۆخ، شڤان ئاکرەیی و سوفیان کوردی) بەرهەمهاتووە.
ئەکتەرەکان لە نەتەوە جیاجیاکانی دانیشتووی کەنەدا پێکهاتوون کە دوویان کوردن بە ناوی ئارینا عیسا و کیاڤەش و چاوەڕێی بەشداری لە فێستیڤالەکانی لێ دەکریت.
گابار چۆلی دەرهێنەر و سینهمهكارێكى كورده، بە کەسێکی ئەکادیمیی بواری سینەما دەناسرێت و پەیوەندییەکی باشی لەگەل سینەماکارانی ڤانکۆڤەری کەنەدا هەیە، له ئێستادا دانیشتووی وڵاتى کەنەدایە و ئهم بهرههمهى شەشەمین بەرهەمی سینەمایهتی.
King Gabar presents you Kingdom of Kurdistan.
Posted by GabarFilm on Saturday, January 2, 2021