له‌سه‌ر رایهخێكى سوور له گوڵ و لاله‌نگى،
ره‌نگه‌كان له باخچه‌ى ماڵه بچووكه‌كه‌ماندا نوێژ ده‌كه‌ن.
سوور چنراوێكى هه‌یه: هه‌ندێكی بۆته رایه‌خ بۆ شوێن و
هه‌ندێكى بۆته كراس بۆ كات.
ئه‌وكاته‌ى تاجه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌نێت و
به‌سه‌ر پلیكانه‌ى وه‌رزه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێ:
زه‌وى له‌سه‌ر چرپایهكى سه‌وز چاوه‌ڕێى ده‌كا.
ئه‌ى دره‌ختى ژاڵه‌ى سوور:
هه‌موو لقێكت شه‌پۆل ده‌دا و
دهسهسڕێكى سوورى پێوه‌یه.
به‌سۆزه‌وه گوێت لێ ده‌گرم،
ئه‌ى ئه‌و لێوه‌ى له‌ناو گهڵاكانیهوه ده‌له‌رزیت:
سوور جوانترین كورسییه بۆ هه‌تاو.