Hawezi.jpg

هه‌شت بەرگ لە بەرهەمە بڵاونەکراوەکانی تاهیر ئەحمەد حەوێزی بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ مەراسیمێكى تایبه‌تدا له‌ كۆیه‌ هه‌شت بەرگ لە بەرهەمە بڵاونەکراوەکانی تاهیر ئەحمەد حەوێزی بڵاوكرایه‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى لیژنەی باڵای ئامادەکردنی (ئینسایکلۆبیدیای کۆیە) بڕیاریدا سەرجەم ئەو کتێب و سەرچاوانەی لەسەر کۆیە و دەوروبەری نووسراون کۆبکرێنەوە بەمەبەستی سوود لێ وەرگرتنیان لە پڕۆژەی ئێنسایکلۆبیدیاکە، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ شاره‌كه‌ و لەهۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆى كۆیه‌ له‌ مەراسیمێكى تایبه‌تدا هه‌شت بەرگ لە بەرهەمە بڵاونەکراوەکانی تاهیر ئەحمەد حەوێزی بڵاوكرایه‌وه‌ و به‌دیارى به‌سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌شكرا.

واشبڕیاره‌ لەكاره‌كانى لیژنەی باڵای ئامادەکردنی (ئینسایکلۆبیدیای کۆیە) سەرجەم ئەو دەستنوسانەی مێژنووس (تاهیر ئەحمەد حەوێزی) کە بریتین لە کۆکردنەوەی بەسەرهات و فۆلکلۆری ناوچەکەو وەک دەستنووس لای بنەماڵەکەی ماوەتەوە، وەک پاشکۆی ئینسایکلۆبیدیای کۆیە لەسەر ئەرکی زانکۆ چاپ و بڵاوبکرێنەوە.

سەرۆکایەتیی زانکۆو لیژنەی ئینسایکلۆبیدیای کۆیە بەڕێز (پ.ی.د. دەریا جەمال حەوێزی) ئەندامی لیژنەی ئینسایکلۆبیدیای ڕاسپارد بۆ

تاهیر ئەحمەد حەوێزی، مێژونوس و نوسه‌رى كورد له‌ رۆژى 1/7/1919 له‌ گه‌ڕه‌كى به‌فرى قه‌ندى له‌ كۆیه‌ لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لەکۆیە تەواوکردووە. دواناوەندی لە شارى هەولێر خوێندووە، لەساڵی 1947 بووە بە مامۆستا لەماوەت، هەروەها مامۆستا بووە لە شارى سلێمانى و قەڵادزە.

لە ساڵی 1951 گوڕاوه‌ته‌وه‌ کۆیە و بوه‌ته‌ مامۆستا لە خوێندنگه‌ى یەکەمی کۆیە تا ساڵی 1970 خۆی خانەنشین كردووه‌، لەساڵی 1962 لەگەڵ ژماره‌یه‌ك فەرمانبەر و مامۆستایانی کۆیە (8) مانگ زیندانی کراوه‌، له‌ رۆژى 1/7/2000 له‌ ته‌مه‌نى (81) ساڵى له‌ كۆیه‌ كۆچى دوایى كردووه‌.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە