Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/1

له‌ رۆژى 12/1/1628 شارل پیرو (Charles Perrault)، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ شارى پاریس له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 16/5/1703 له‌ ته‌مه‌نى (75) ساڵى  كۆچى دوایى كردووه‌.

لە رۆژى 12/1/1856 جۆن سینگەر سارجنت (John Singer Sargent)، نیگارکێشى ئەمەریکی لە شارى فلۆرەنسا لە ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/4/1925 لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 12/1/1876 جاک لەندەن (Jack London)، رۆماننوس و شاعیر چیرۆكنوس و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى سان فرانسیسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 22/11/1916 لە تەمەنى (40) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، له‌ ساڵى 1886 لەتەمەنی (17) ساڵی لەماڵەوە ڕایکرد و بەکەشتی چووه‌ بۆ پاسیفیكى باكور، بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانى كراوه‌، به‌ڵام دواى زیندانى كردنى هه‌وڵیداوه‌ ته‌واوى ژیانى خۆى بگۆڕێت و درێژه‌ به‌ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى بدات، به‌رهه‌مه‌كانى بۆ چەندین زمانی دونیا وەرگێڕدراون و لەناویشیاندا زمانی كوردی، هه‌روه‌ها ‎فیلمی بەناو بانگی (the Call of the wild) كە لەساڵی 2020 بڵاوكرایەوە لە ڕۆمانێكی ئەوەوە وەرگیراوە، رۆمانه‌كانى پاژنەی ئاسنین، سپى ددان، گورگى زه‌ریا، كوڕى گورگ و منداێنى دارستان له‌ بەناوبانگترین رۆمانه‌كانیه‌تى.

له‌ رۆژى 12/1/1900 جه‌لاله‌ددین هومائى، شاعیر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئێرانى له‌ شارى ئه‌سفه‌هان له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 29/7/1980 له‌ ته‌مه‌نى (80) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌.

لە رۆژى 12/1/1976 ئه‌گاسا کریستی (Agatha Christie)، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و شانۆنوس و نوسه‌ری ئینگلیزی لە تەمنى (86) ساڵى له‌ شارى وینته‌ربۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/9/1890 لە شارى تۆركاى له‌ دایکبووە.

له‌ رۆژى 12/1/1977 هنرى جۆرج كلوزۆ (Henri-Georges Clouzot)، ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوسى فه‌ڕه‌نسى له‌ ته‌مه‌نى (69) ساڵى له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 18/8/1907 له‌ شارى نیور له‌ دایكبووه‌.

له‌ رۆژى 12/1/1990 ئیحسان عه‌بد قودس، رۆماننوس و نوسه‌رى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (71) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە رۆژى 1/1/1919 له‌ دایكبووه‌.

لە رۆژى 12/1/2003 کۆلۆمان سۆکۆل (Koloman Sokol)، نیگارکێشى سلۆفاکى لە تەمەنى (101) ساڵى لە شارى تۆسان لە ویلایەتى ئەریزۆنا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1902 لە شارى لیبتۆفسکى میکۆلاش لە سلۆفاکیا لە دایکبووە.

لە رۆژى 12/1/2003 مۆریس گیب (Maurice Gibb)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە تەمەنى (53) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە ویلایەتى فلۆریدا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/12/1949 لە دورگەى مان دۆگلاس لە دایکبووە، لە ساڵى 1955 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە رۆژى 12/1/2005 لەیلا فەوزى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (86) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى جەزیرەى میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/10/1918 لە تورکیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 2004 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە