رۆمانی خۆشه‌ویستێكی ترسناك له نووسینی نووسه‌ری ناسراوی ژاپۆنی هاروكی مۆراكامی، له‌لایه‌ن ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵاوه له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه كراوه به كوردی، چاپی دووه‌می له‌لایه‌ن ناوه‌ندی رۆشنبیریى ره‌هه‌ند بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له دووتوێى (290) لاپه‌ڕه بڵاوكرایه‌وه.
نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه نوسیویهتى: "هاروکی مۆراکامی یەکێکە لە رۆماننووسە جوانەکانی جیهان، رۆمانی خۆشەویستێکی ترسناک یەکێکە لە کارە جوانەکانی و پێش چەند ساڵێک لە زمانی ئەڵمانییەوە کردم بە کوردی، زۆر سوپاس بۆ ناوەندی رەهەند چاپی دووەمییان کردەوە. هیوادارم بە دڵی خوێنەران بێت".
له پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا هاتووه: "مۆراكامی به شێوازێكی ئه‌ده‌بی به‌رز، هه‌وڵیداوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی: "خۆشه‌ویستی، خۆكوشتن، نۆستالۆژیا، سێكس، كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنی نوێ، موزیك، نه‌وه‌ی 1968" بكات"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش نوسراوه: "ئه‌م رۆمانه گه‌شتی ژیانی كه‌سێكه، كه خۆشه‌ویستی و نۆستالۆژیا، تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌كات و له كه‌سێكی ئاسایی و خۆشبهختهوه، ده‌بێته كه‌سێكی به‌دبه‌خت و تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت".