harry_potter.jpg

زنجیرەی بەناوبانگی هاری پۆتەر

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فیلمەکانی هاری پۆتەر زنجیرەیەک فیلمی بەریتانییە کە لە رۆمانەکانی نوسەری بەناوبانگ جەی کەی رۆلینگەوە وەرگیراون، پێکهاتون لە هەشت فیلمی فانتازی کە بە harry potter and the philosopher’s stone 2001  دەستی پێ کرد وەک یەکەم فلمی زنجیرەکە، دواتر harry potter and the deathly hallows 2011  کۆتا بەش و کۆتا فیلمی زنجیرەکە بوو. دەیڤد هایمەن پرۆدیوسەری سەرەکیی ئەم زنجیرەیەیە، ئەکتەرە سەرەکییەکان بریتین لە: دانیێڵ رادکڵیف، ڕوپێرت گرینت و، ئێما واتسن کە سێ کارەکتەری پێشەنگن و تا کۆتا زنجیرە هەر بەردەوامن و ڕۆڵیان هەیە. چوار دەرهێنەری بەتوانا کاریان لەم زنجیرەیەدا کردووە، ئەوانیش: کریس کۆڵۆمبس، ئەلفۆنسۆ کارۆن، مایک نیوێڵ، دەیڤد یاتس.

هەر هەشت فیلمەکە سکرین پلەیی خۆیان هەیە کە لەلایەن ستیڤ کڵۆڤسەوە نوسراون، جگە لە harry potter and the order of phoenix 2007  کە لە لایەن مایکڵ گۆڵدن بێرگەوە نوسراوە، کاری پرۆدەکشنی فیلمەکە دە ساڵی خایاند تا تەواو بوو.

 چیرۆکی فیلمەکە باس لە ڕووبەڕوو بونەوەی هاری پۆتەر پاڵەوانی زنجیرەکە دەکات لەگەڵ دوژمنەکەی لۆرد ڤۆڵدەرمۆرت. کۆتا ڕۆمانی زنجیرەکە harry potter and the deathly hallows کە حەوتەم ڕۆمانە کراوە بە دوو فیلمی درێژ و جیا کە بەشی یەکەمیان لە مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە و بەشی دووەمیان لە مانگی حەوتی ٢٠١١دا بڵاو کراوەتەوە. Harry potter and the prisoner of Azkaban  تاکە فیلمی زنجیرەکەیە کە لە لیستی ئەو پەنجا فیلمەدا نییە کە خاوەنی زۆرترین داهاتن،  لە کاتێکدا بەشی دووەمی harry potter and the deathly hallows 2011  بەرزترین ئاستی داهاتی هەبووە لە زنجیرەکەدا، و لە ڕیزبەندییە یەکەمەکاندایە. یەکێکە لەو بیست و شەش  فیلمەی کە داهاتیان لە سەروو یەک بلیۆن دۆلارەوە بووە و، رانکینگی هەشتە و بە دووەمین زنجیرە فیلم دادەنرێت لە ڕووی بەرزیی داهاتەکەیەوە لە جیهاندا کە دەکاتە نزیکەی ٧.٧بلیۆن دۆلارە.

 نووسەری زنجیرەکە، وەک ئاماژەمان پێدا، ژنە نووسەر " جەی کەی ڕۆڵینگ" ە و بە دایکە ملیۆنێرەکەی پشت ئیمپراتۆریەتی هاری پۆتەر بەناوبانگە.

ناوی تەواوی "جۆنا ڕۆڵینگ"ە و لە ٣١/٧/١٩٦٥ لە بەریتانیا لەدایکبووە، نوسەرە، بەرهەمهێنەری کاری هونەریە هۆکاری دەرکەوتن و بەناوبانگ بوونی بۆ نووسینی بەرگە یەک لە دوای یەکەکانی زنجیرە کتێبی هاری پۆتەر دەگەڕێتەوە.

 ڕۆڵینگ دەربارەی بیرۆکەی نووسینی هاری پۆتەر لە چاوپێکەوتنێکدا بە پێکەنینەوە دەڵێ:بیرۆکەی نووسینی هاری پۆتەرم لە چاوەڕوانی شەمەند نەفەردا بۆهاتووە!

 ئەمڕۆ هەوڵەدەم خێرا و تا ڕادەی پێویست ورد، دەربارەی چیرۆکی چوار لە زنجیرە فیلمەکانی هاری پۆتەر بنووسم و ڕونکردنەوە بدەم، لە بابەتی ئایندەدا، دێینەوە سەر چوارەکەی تر و دەربارەیان دەنووسین.

Harry potter and the socerer’s stone 2001

1- Harry potter and the socerer’s stone 2001 یەکەم فیلمی زنجیرەکەیە و باس لە کوڕێکی بێ دایک و باوک دەکات کە لە قوتابخانەیەکی جادویی وەردەگیرێت و لەوێ ڕاستییەکان لەبارەی خۆیەوە ئاشکرا دەکات، راستیی خێزانەکەی و ئەو دڕندەیەی نێو جیهانی جادوو.

 دەرهێنانی: کریس کۆلەمبس

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی: ستیڤ کڵۆڤس

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ڕیچارد هاریس

کات: 152 خولەک

 باس لە کوڕێکی یازدە ساڵان دەکات بە ناوی هاری پۆتەر کە لە پاش نەمانی دایک و باوکی، هاوشێوەی کۆیلەیەک خزمەتی پوری و هاوسەرەکەی دەکات، تا بۆی دەردەکەوێت کە ئەو لە ڕاستیدا جادوگەرێکە و بانگهێشت کراوە لە قوتابخانەی هۆگوارتسەوە بۆ جادوو و جادووبازی، لەو ژییان و بارودۆخەی تێیدایە ڕزگاری دەبێت و بە خێرایی هەڵدەدرێتە نێو جیهانێکەوە کە بە تەواوی نامۆیە بۆی. بەهۆی ڕووداوێک کە لە کاتی لەدایکبوونییدا ڕویداوە هاری هەر زوو بەناوبانگ دەبێت و لە قوتابخانەکەدا بە ئاسانی هاوڕێ دروست دەکات. هاری هەر زوو بۆی دەردەکەوێت کە جیهانی جادوو زۆر لەوە مەترسیدارترە کە بیری لێ کردۆتەوە و، فێر دەبێت کە هەموو جادووگەرێک نابێت متمانەی پێ بکرێت.

Harry potter and the chamber of secrets 2002

2- Harry potter and the chamber of secrets 2002  بەشی دووەمی زنجیرەکەیە و لەم بەشەدا یەکێک لە پێشبینییە دێرینەکان دەبێتە راست، کاتێک شتێکی نا دیار بەناو قاوشەکانی قوتابخانەکەدا دەگەڕێت و قوربانییەکانی بە ئیفلیجی جێدەهێڵێت.

 دەرهێنانی: کریس کۆلەمبس

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی: ستیڤ کڵۆڤس

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ڕیچارد هاریس، ئێما واتسن

کات: 161 خولەک

 پاش ئەوەی هاری ناچار دەکرێت پشووی هاوینەکەی لەگەڵ خزمە مەگڵەکانیدا بەسەر بەرێت (muggle وشەیەکە لە ڕۆمانەکانی ڕۆوڵینگدا بۆ ئەو کەسانە بەکار دێت کە جادووگەر نین و مرۆڤی ئاسایین). هاری شۆک و سەرسام دەبێت کاتێک لە لایەن جنۆکەیەکەوە سەردانی دەکرێت بە ناوی دۆبی، جنۆکەکە هاری ئاگادار دەکاتەوە لە گەڕانەوەی بۆ هۆگوارتس و دەڵێ شتی زۆر خراپ ڕوودەدات بەڵام، هاری ئاگادار کردنەوەکەی دۆبی فەرامۆش دەکات و لەسەر ئەو پلانەی کە پێشوەخت داینابوو بەردەوام دەبێت. دواتر لە هۆگوارتس شتی سەیر و خراپ ڕوودەدەن بێگومان. هاری لە پڕێکدا دەنگێکی نادیار دەبیستێت لە ناو دیوارەکانەوە، ئەو منداڵانەی کە بە مەگڵی لەدایکبوون هێرشیان دەکرێتەسەر، هەروەها بە خوێن پەیامێک لەسەر دیوارەکان دەنوسرێت کە دەڵێت " ژووری نهێنییەکان کراوەتەوە، ئەی دوژمنانی میراتگر، ئاگاداربن".

Harry potter and the prisoner of Azkaban

3- Harry potter and the prisoner of Azkaban هاری پۆتەر و رۆن و هێرمانیی دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەی هۆگوارتس بۆ جادوو و جادووبازی بۆ ساڵی سێیەمی خوێندنیان، نهێنییەک ئاشکرا دەکەن سەبارەت بە زیندانییەکی هەڵهاتوو کە دەبێتە هەڕەشە بۆ جادوگەرە لاوەکە.

 دەرهێنانی: ئەلفۆنسۆ کاوران

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی: ستیڤ کڵۆڤس

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ئێما واتسن

کات: 142 خولەک

 هاری کاتێکی سەخت بەڕێ دەکات لەگەڵ خزمەکانیدا، دواتر ڕا دەکات پاش ئەوەی کە جادوو بەکار دەهێنێت لە دژی مارج کە خوشکی مامە ڤێرنۆنی هاوسەری پوری هارییە، بەهۆی ئەوەی کە مارج قسەی زۆر ڕەق و خراپ دەکات لەبارەی دایک و باوکی هارییەوە. هاری زۆر دەترسێت چونکە جادووەکەیی بەکار هێناوە لە دەرەوەی قوتابخانە و، زۆر لای سەیر دەبێت کە دواتر سزای نادرێت بۆ ئەو کارەی. دواتر بۆی دەردەکەوێت، تاوانبارێکی زۆر مەترسیدار کە هاوەڵی متمانە پێکراوی ڤۆڵدەرمۆرتە بە ناوی سیریوس بلاک، لە زیندانی ئازکەبان هەڵهاتووە و دەیەووێت هاری بکوژێت تا تۆڵەی لۆردە تاریکەکەی بکاتەوە. بە مەبەستی خراپتر کردنی بارودۆخی هاری، بونەوەری خراپ کە پێیان دەوترێت دێمێنتەرس ئاڕاستە دەکرێن تا چاودێریی دەروازەکانی قوتابخانەکە بکەن و، دواتر کاریگەریی زۆر خراپیان لەسەر هاری دەبێت. هاری کەم دەزانێت بەڵام تا کۆتایی ساڵەکە زۆر بۆشایی لەبارەی ڕابردویو هەموو ئەوەی دەیزانێت پڕ دەبێتەوە و ڤیژنێکی ڕوونتری بۆ دروست دەبێت سەبارەت بە داهاتوو و ئەوەی کە بەڕێوەیە.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە