- له رۆژى 14/1/1867 جان ئۆگهست دومینیك ئانگر (Jean Auguste Dominique Ingres)، نیگاركێش و موزیسیانی فهرهنسی له تهمهنى (86) ساڵى به نهخۆشى له شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 29/8/1780 له شارى مۆنتوبان له دایكبووه.
- لە رۆژى 14/1/1892 هال روتش (Hal Roach)، ئەکتەر و سیناریۆنوس و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە ئیلمیرا لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 2/11/1992 لە تەمەنى (100) ساڵى بەهۆى نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 14/1/1898 لویس کارول (Lewis Carroll)، رۆماننوس و چیرۆکنوس و شاعیر و نوسەری ئینگلیزی لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى گیلفۆرد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/1/1832 لە دایکبووە،
- لە رۆژى 14/1/1957 همفری بۆگارت (Humphrey Bogart)، ئەکتەری ئەمریکی لە تەمەنى (57) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1899 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.
- لە رۆژى 14/1/1980 تاداو ناگاهاما (TadaoNagahama)، شاعیر و نوسهر و دەرهێنەرى یابانى لە تەمەنى (43) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/9/1936 لە دایکبووە.
- له رۆژى 14/1/1999 ییجى گروتۆفسكى، (Jerzy Marian Grotowski)، دهرهێنهر و ئهكادیمیستى پۆڵهندى له تهمهنى (65) ساڵى له شارى بونتیدیرا له ئیتاڵیا كۆچى دوایى كردووه، له رۆژی 11/8/1933 له شارى جیشۆف له پۆڵهندا له دایكبووه.
- له رۆژى 14/1/2006 شیلی وینترز (Shelley Winters)، ژنە ئەكتەری ئەمریكی له تهمهنى (85) ساڵى به نهخۆشى له شارى بیفرلى هینز له ویلایهتى كالیفۆرنیا كۆچى دوایى كردووه، لە رۆژى 18/8/1920 له شارى سانت لویس له ویلایهتى میزورى له دایكبووه.
- لە رۆژى 14/1/2016 کاژێر (5:20)ى بەرەبەیان کەریم کابان (عەبدولکەریم جەلال مەحمود عەزیز کابان)، هونەرمەندى کورد لە تەمەنی (89) ساڵی لە نەخۆشخانەى شار لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی 1927 لە گەڕەکی شێخان لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتای کاری هونەریی بۆ ئەو کاتانە دەگەڕێتەوە کە لە تیپی سروودی قوتابخانەکاندا بووە، لە ساڵی 1941 یەکەمین گۆرانی لەو ئێزگەیەدا وتووە، کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانییدا دایانمەزراندووە، لە ساڵی 1945 بووەتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لە رادیوی بەغدا، لە ساڵى 1945 یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە (8) گۆرانى پێکهاتووە، لە ساڵى 2008 لەلایەن بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ بۆ بەرزراگرتنى خەباتى هونەرى پەنجا ساڵەى خەڵاتى ئاڵتونى پێبەخشراوە، خاوەنی زیاتر لە (20) بیست گۆرانی تۆمارکراوە.