Dlsahad.jpg

له‌ تاراوگه‌ به‌ تابلۆكانى پاره‌ بۆ هه‌ژارانى هه‌رێم كۆده‌كاته‌وه‌

هونەرمەندى شێوەکارى کورد (دڵشاد کوێستانى) لەرێگای پرۆژەیه‌كى هونه‌رى كه‌ ماوى ناوه‌ تابلۆکانی دڵ و لەرێی فرۆشی تابلۆکانیەوە پارە بۆ کەسانی کەمدەرامەت له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆدەکاتەوە.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پرۆژەی تابلۆکانی دڵ رادەگەیەندێت و لەرێگای ئەم پرۆژەیەوە و بەفرۆشتنی هەر تابلۆیەکی داهاتەکەی دەنێرێتەوە بۆ کەسانی کەم دەرامەت و بێ مووچەی هەرێمی کوردستان و دەلێت تا دوا هەناسەی ژیانم بەردەوام دەبم.

كوێستانى كه‌ لە ئێستادا لە وڵاتى فەرەنسا نیشتەجێیە، بە هەموو کەسێک دەڵێت کەدەیانەوێت بە کڕینی تابلۆیەک لەم پرۆژەیە بەشدار بن خۆی تابلۆکانی دەگەیەنێتە دەستیان.

دڵشاد کوێستانى شێوه‌كار هه‌ر به‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو ساڵى رابردوو تابلۆیەکى به‌ ناوى کوردستان بە دیارى به‌خشیه‌ خێزانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا (مادام ماکرون)، وه‌كو كوردێكیش پەیامى خۆى ئاراسته‌ كردوو لەگەڵ تابلۆکەدا باسێكى کورتى هۆکارى بەخشینى دیارییەکەى بۆ کرد و

 دڵشاد کوێستانی لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: دڵشاد محەمەد ئەمین مەجید بەگ.

- لە رۆژى 13/8/1957 لە گەڕەکى ئیمام قاسم لە شارى کەرکوک لە دایکبووە.

- پیشەی هونەری: شێوەکار

- سەرەتا وەک شاعیر و دەنگبێژ، هاتوتە دنیای هونەرەوە.

- لە سەرەتاى تەمەنى منداڵیدا خولیاى ئەدەب و هونەر بووه.

- لە ساڵى 1961 لە تەمەنى (4) چوار ساڵى بەهۆى روخانى گەڕەکەیان (جمهورى) لەشارى کەرکوک و دەرکردنى باوکى لە کۆمپانیاى نەوت لەسەرکارەکەى بە بیانوى کوردبوونى لەگەڵ خانەوەداکەى هاتۆنەتە شارى سلێمانى.

- خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى گوێژە تەواوکردووە.

- خوێندنى ناوەندى لە ناوەندى رۆشبیرى تەواوکردووە.

- لە ساڵی 1980 بووە بە پێشمەرگە و تا ساڵى 1985 بەردەوام بووە.

- لە ساڵی 1985 دەستی بەکاری هونەریی کردووە.

- لە ساڵى 1985 لە رێکخستنە نهێنییەکان کارى کردووە.

- لە ساڵی 1994 لە کاتی شەڕی ناوخۆدا کوردستانی بەجێهێشتووە و لە فەرەنسا نیشتەجێ بووه.

- لە فەڕەنسا بەبەردەوامى بەشدار چالاکییە هونەرى و ئەدەبییەکانى کردووە.

- لە رۆژى 7/3/1991 لە راپەرینى شارى سلێمانى یەکەمین کەس بووە راپەڕینى ئەنجامداوە و بە خوێندنەوەى هۆنراوە هانى هاووڵاتیانى شارى سلێمانى داوە بەشدارى خۆپیشاندان بکەن.

- له سالی ۱۹۹٦ یەکەمین پێشانگاى هاوبەشى لە یۆنان کردۆتەوە.

- لە ساڵى 2005 بووەتە سەرۆکی رێکخراوێکی کولتوری فەرە نسی و ئە فریقی.

- لە ساڵى 2017 پێشانگایەکی تایبه‌تی شێوه‌کارە به‌ ناونیشانی (سه‌فه‌رێک به‌ ناو رۆحدا) لە شارى سلێمانى کردۆتەوە.

- ئەندامى یەکێتى نوسەرانى کوردە.

- ئەندامى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستانە.

- لە فەڕەنسا خاوەنی گەلەری تایبەت بە خۆیەتى.

- زیاتر لە (70) پێشانگای تایبەتی کرۆدتەوە.

- بەشداری لە نزیکەی (30) پێشانگای هاوبەشدا کردووە.

- پێشانگاى شێوەکارى زیاتر لە (18) وڵات کردۆتەوە.

- چەندین پێشانگاى شێوەکارى له‌ ( کوردستان، یونان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، به‌لجیکا، لۆکسمبۆرگ، فه‌ره‌نسا، عه‌مان، به‌ریتانیا، تونس، مه‌غریب، یابان، کۆریا، تورکیا، میسر،ئەڵمانیا، ئەمەریکا) کرۆدتەوە.

- چەندین چالاکى ئەدەبى و هونەرى لە سەر شارەکانى کۆبانێ و هەڵەبجە و کوردستان کردووە.

- چەند جارێک لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەڕێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى بانگهێشتکراوەتەوە بۆ کوردستان.

- لە چەند فیلمێکى کوردى و فەڕەنسى وەکو ئەکتەر بەشدارى کردووە.

- چەندین جار خەڵاتى ڕێزلێنانى پێبەخشراوە.


ئەم بابەتە 200 جار خوێندراوەتەوە