کافتریا، شینباوه و
دوو هێشووی زۆر گه‌وره‌ی چلچرا، ده‌س له مل،
هێند شۆڕن، خه‌ریکن له‌سه‌ر مێز دابه‌زن.
دووچاوم، دووچاوت، به ساردی به‌ینمان و
به گه‌رمای ژووره‌وه، بێده‌نگن و شووشه‌ن و
خه‌ریکن ته‌م ئه‌گرن!
هاڵاوی دوو قاوه، به نه‌رمی، ئه‌ڵقاوئه‌ڵق
به‌ره‌و ژوور ئه‌ڕۆن و له قژم و له قژتا
تێکه‌ڵی یه‌ک ئه‌بن.
دوو تابلۆی سه‌ر دیوار:
یه‌که‌میان: په‌نجه‌ره‌ی ژوورێک و، دوو لاولاو
تێکئاڵاو!
دووه‌میان: که‌ناری ده‌ریاچه و
دوو دڵدار نیوه‌ڕووت، ئه‌وانیش تێکئاڵاو،
له‌ودیوی دوودهریی شووشه‌وه
دوو مه‌لیش وه‌ک باڵیان له باڵی یه‌کدابێ
بۆ شوێنێ، په‌ناگه‌ی دوور له چاو، هه‌ڵئه‌فڕن.
هه‌موو شت له ده‌رێ و له ژوورێ، به چرپه و،
به هێما و، ڕاسته‌وخۆ و، ده‌نگی به‌رز
وه‌ک بڵێن: ئه‌ی ئێوه‌ش جوتێ نین؟
ئه‌ی بۆچی هه‌ڵناسن و بچنه‌وه بۆ ژووری
گوڵگوڵیی خۆتان و
پێکه‌وه ڕاکشێن؟!
_
لە گوڵەوە هەتا سووتوو