Sfr9.jpg

كاتى نمایشی فیلمی سینەمایی 09 دیاریكرا

دواى ئه‌وه‌ى له‌ مانگى نۆى ساڵى رابردوو لە رێوڕەسمێکدا لەشاری سلێمانی، دەسپێکى کارەکانى فیلمی سینەمایی 09 راگەیەندراو و دەرھێنەری فیلمەکەش ناوەڕۆکى فیلمەکەى ئاشکرا کرد، له‌م ساڵدا فیلمه‌كه‌ نمایش ده‌كرێت.

شوان عه‌توف ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى فیلمه‌كه‌ له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى كاتى بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ى راگه‌یاند و نوسیویه‌تى: "مانگی 3 /2021 بۆ نمایشی فیلمی سینەمای کوردی (09) چاوەڕێتانین لە هۆڵی سینەماکان پیرۆزە لە هەموان"، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى فیلمه‌كه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تى: "کاتی پەخشکردنی فیلمی سینەمایی کوردی 09 دیاریکرا و بڕیارە لە مانگی سێی ساڵی 2021 لە هۆڵەکانی سینەما پەخش بکرێت".

فلیمی سفر نۆ لە بەرهەمهێنانی هەریەک لە بەختیار فەتاح و سامان جەلال-ە و ماوەی فلیمەکە 105 خولەکە و لەلایەن کۆمپانیای (کام پرۆدەکشن)ەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆكراوه‌ و فلیمکە باس لە تاوانێکى جیهانى دەکات کە بازرگانیکردنە بە مرۆڤ و ناوەکەشی پەیوەندی بەسیناریۆکەوە ھەیە، کەفیلمێکی تاوان و لێکۆڵینەوە و نھێنی ئامێزە.

فلیمی سفر نۆ لە دەرهێنانی (بەختیار فەتاح)ە و تیایدا چەندین ئەکتەری دیاری کورد تێیدا بەشداریان كردووه‌، لەوانە (شوان عەتوف، ماهیر حەسەن، سیروان جەمال، چریکە عەبەڕەش، بێساران جەسیم و ژاڵە رەسوڵ).

Sfr9_1


ئەم بابەتە 179 جار خوێندراوەتەوە