Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 17/1

- لە رۆژى 17/1/1600 پێدرو کالدیرۆن دی لابارکا (Pedro Calderón de la Barca)، شاعیر و  شانۆنوسى ئیسپانی لە شارى مەدردید لە دایکبووە، لە رۆژى 25/5/1681 لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/1/1706 بنیامین فرانکلین (Benjamin Franklin)، نوسەر و موزیسیان و دیزاینەری ئەمریکی لە شارى بۆستن لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/4/1790 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى فیلادلفیا لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/1/1820 ئان برونتە (Anne Brontë)، ژنە رۆماننوس و شاعیری بەریتانی لە شارى یوکاشیر لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 28/5/1849 لە تەمەنى (29) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى سکاربۆرۆ لە بەریتانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/1/1826 ئه‌دیلاید ئیرنروس (Lovisa Adelaïde Ehrnrooth) ژنه‌ رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌ر و چالاكوانى بواره‌كانى ژنانى فنله‌ندى لە دایکبووە، له‌ رۆژى 13/1/1905 له‌ ته‌مه‌نى (78) ساڵى له‌ شارى هلسنكى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 17/1/1863 قوستەنتین ستانسیلافسکی (Constantin Stanislavski)، ئەکتەر و دەرهێنەرى روسی لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 7/8/1938 لە تەمەنى (75) ساڵى به‌ جەڵتەى دڵ لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/1/1905 یه‌حیا حه‌قی، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسه‌رى میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 9/12/1992 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/1/1920 ئه‌میره‌ ئه‌میر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/1968 لە تەمەنى (48) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 17/1/1918 نوعمان عاشور، شانۆنوس و شاعیری میسری لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/1987 لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- له‌ رۆژى 17/1/1967 عه‌لى ره‌زا راهیب، شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى ئێرانى له‌ شارى تاران له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 25/6/2020 له‌ ته‌مه‌نى (53) ساڵى له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 17/1/1970 گیندی تارتاکوفسکی، نیگارکێش و ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنوس و نوسه‌ری ئەمریکی بە نەژاد روسی لە شارى مۆسكۆ له‌ دایکبووە.

- لە رۆژى 17/1/2002 كامیلۆ خۆسیە سیلا (Camilo José Cela)، شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى ئیسپانى له‌ ته‌مه‌نى (85) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى مه‌درید كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 11/5/1916 له‌ شارى بادرۆن له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1989 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 17/1/2010 ئیریک سیگال (Erich Segal)، رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ری ئەمریکی له‌ ته‌مه‌نى (72) ساڵى به‌ جه‌ڵته‌ى دڵ له‌ شارى له‌نده‌ن کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 16/6/1937 له‌ شارى بروكلین له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 17/1/2013 مەحمود عەبدولعەزیز، گۆرانیبێژى سودانى لە تەمەنى (45) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لەشارى عەمان لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/10/1967 لە شارى خەرتوم لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 تاکو ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى هەینى 17/1/2020 خورخی نافارو سانشیز، ئه‌کته‌ری مه‌کسیکى تەمەن (46) و لویز رجیرادوا ریڤێرا تەمەن (30) ساڵ له‌کاتى پرۆڤەى زنجیره‌ درامایه‌ک لە شارى نیو مەکسیکۆ لەسەر پردێکى یەرزى (16) قەدەمى کەوتونەتە خوارەوە و گیانیان له‌ده‌ستدا، هۆکارى گیان لەدەستدانەکەشیان بۆ سەرقاڵیان بە ئەنجامدانى پرۆڤەکردن بووە بۆ درامایەکى ته‌له‌فزیۆنى مه‌کسیکى به‌ناوى ترس له‌ راستیدا نییه، کە لە شارى نیو مەکسیکۆ کارى وێنەگرتنى بۆ ئەنجامدەدرا.

- لە رۆژى 17/1/2020 نادیە رەفیق، ژنە ئه‌کته‌ری میسرى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/2/1935 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە