به چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، كتێبخانەی گشتی قەرەداغ پڕۆژه‌ی هاندان بۆ به‌كلتووركردنی خوێندنه‌وه‌ی كتێب ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و خوێنه‌رانیش خه‌ڵات ده‌كرێن.
بەچاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی سلێمانی، كتێبخانەی گشتی قەرەداغ پڕۆژەی هاندان بۆ خوێندنەوەی كتێب رادەگەیەنێت، لە رێگای ئەنجامدانی پێشبڕكێی خوێندنەوەی كتێب، خەڵاتی تایبەتیش دەبەخشێتە بەشداربووە سەركەوتووەكان.
پڕۆژەی هاندان بۆ خوێندنەوەی كتێب لەشارو شارۆچكەكان پڕۆژه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه و وابڕیاره ئه‌م پڕۆژه‌یه له زۆریه‌ى كتێبخانه گشتییه‌كان بەردەوام بێت و ئامانج لێى خزمەتکردنی خوێنەری کوردە و گرنگیدانە بە بواری خوێندنەوە.