Raswl_pira.jpg

دوو شيعرى ڕەسوڵ پیرە

ڕەسوڵ پیرە - وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەیی

تەنیایی

 پەنجا  مەتر

سەد مەتر

هەزار مەتر

خەمهێنەرە

کاتێک دەگەیتە کۆتایی هێڵەکە و کەس لەدواتەوە نییە

.............................................................

بیرکەرەوە

 بیرکەرەوە

دەبێت چەندەتەنیابێت 

ئەو وڵاتەی  کە سروودەنەتەوەییەکەی 

تەنیا یەک کەس دەیچڕێت

وەک هێرشی جەڵدەی دڵ  بۆ بەشی سی سی یو

هێرشی میسی بۆ گۆڵی ریاڵ مەدرید

هێرشی مانگای توڕە بۆ کراسە سورەکەم

تەنیایی هێرشم بۆ دێنێت

تەنیام

وەک ئەو کۆچبەرانەی 

کەلە  غوربەتدا

دیواری باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئامێز دەگرن.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە