Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 18/1

- لە رۆژى 18/1/1892 ئۆلیفەر هاردى (Oliver Norvell "Babe" Hardy)، ئەکتەر و سیناریۆنوسى ئەمەریکى لە شارى هارلم لە دایکبووە، لە رۆژى 7/8/1957 لە تەمەنى (65) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى هۆلیود کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/1/1689 مونتسکیو (شارل لوى دى سیکۆندا - Charles Louis de Secondat)، فه‌یله‌سوف و رۆماننوس و شاعیر و نوسەری فه‌ره‌نسی لە شارى پۆردۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 10/2/1755 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/1/1904 کارى گرانت (Cary Grant)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى بریستۆل لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/11/1986 لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى دفنپۆرت لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1969 خەڵاتى فەخرى ئۆسکارى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 18/1/1925 گیل دولوز (Gilles Deleuze)، فەیلەسوف و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیستى فەڕەنسى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/11/1995 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/1/1926 سەڵاح زولفه‌قار، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/1993 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/1/1936 رودیارد کبلینگ (Rudyard Kipling)، رۆمتننوس و شاعیر و چیرۆكنوس و نوسه‌ری به‌ریتانی لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/12/1865 لە شارى مۆمباى لە هیندستان لە دایکبووە، لە ساڵى 1907 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 18/1/1936 مەکسیم گۆرکی (Максим Горький)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نوسەرى روسی لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/3/1868 لە شارى نیجنى نۆفگۆرد لە روسیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/1/1944 مستەفا مشعل، شێوەکارى میسرى لە شارى غەربیە لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 19/12/2010 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى غەربیە لە میسر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 18/1/1955  کیفین کوستنر (Kevin Costner)، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و موزیسیان و ئاوازدانەری ئەمریکی لە شارى لنود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/1/1966 تارق ئەلعلى، ئەکتەری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/1/1966 فاتن شەعبان، ژنە ئەکتەری میسری لە شارى جیزە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/1/1970 عبدولمنعم عمایری، ئەکتەری فەڵەستینى سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/1/1973 تەڵعەت تاهیر، شاعیر و نوسەرى کورد، لە شارۆچکەی مەخمور له‌ هه‌ولێر لە دایکبووە، لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووە وە شیعر دەنوسێت، چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە لەوانە: (لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، 200۹، دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2018، بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2010، عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر- کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، 2016، ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە / وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس.

- لە رۆژى 18/1/1974 حەسەن بارودی، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 21/1/1890 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/1/1977 کارل تسوکمایر (Carl Zuckmayer)، شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی لە تەمەنى (80) ساڵى لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/12/1896 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/1/2009  عەلی سوڵتان، ئەکتەری کوێتی لە تەمەنى (57) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1952 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/1/2015 عەبدولکەریم جعاد، رۆماننوس و نوسەرى جەزائیرى لە تەمەنى (65) بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1950 لە جەزائیر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/1/2015 سەبرى موسا، رۆماننوس و نوسەرى میسرى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى جیزە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1932 لە شارى دمیات لە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 18/1/2015 سوره‌ییا ئیبراهیم، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/5/1939 لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى له‌ کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 18/1/2019 سەعید عەبدولغەنى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (81) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/1/1938 لە گوندى نوسا بەحر لە شارى دقهلیە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە