Choman.jpg

ئیوپۆلیس کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی دوانزدەم: دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 ئیوپۆلیس کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی ئیوپۆلیس

ئیوپۆلیس ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی کۆمیدی دا ، بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری کۆمیدی شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورە و مەزنی تێدا کرد ، و لە ڕێگەی شیعرەکانییەوە گاڵتە و ڕەخنەی ئاڕاستە و دەیاردە ناشیرین و دزێوەکانی ناو کۆمەڵگەی ئەو کاتەی یۆنان کردووە و هەروەها ڕەخنە و گاڵتەی بە بەشێک لە فەیلەسوفەکان و نووسەرانی هاو سەردەمی خۆی گرتووە ، و هەروەها یوپۆلیس بە یەکێک لە شاعیرانی کۆمیدی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی بووە.

ئیوپۆلیس ، لە ساڵی (446پ.ز) لە دایک بووە ، لە خێزانێکی خانەدانی ناوداری ئەسینی لە دایک بووە  و خەڵکی دەوڵەتی شاری ئەسینا بووە  ، واتا لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ،  و هەر لە شاری ئەسینا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە.

ئیوپۆلیس ، دەستی بە نووسینی شیعری کۆمیدی کردووە ، توانی گەلێک داهێنان بخاتە ناو هونەری شانۆی کۆمیدی یۆنانی ئەو کاتە ، کە لە تەمەنی گەنجی دا بوو  واتا کاتێک تەمەنی (15) ساڵ یان (16) ساڵ بووە ، کە دەکاتە ساڵی (429پ.ز.) یان ساڵی (430پ.ز) ، بەڵام بەشێک لە مێژوونووسەکان دەڵێن یەکەم دەرکەوتنی ئیوپۆلیس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (420پ.ز) ، کە لەو ساڵەدا فێستیڤاڵێکی گەورە ساز کراوە ، و ئەوەیش بە دەقێکی شانۆیی بەشداری کرد بوو.

ئیوپۆلیس ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو: سبيس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و کریتیاس و گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، کە وەکو ئەوان ، دەستی باڵای لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆی یۆنانییە کۆنەکان هەبووە.

 بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئیوپۆلیس

ئیوپۆلیس ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامەنووس ، بە دەیان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، و تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون ، بەڵام ناونیشانەکانی زانراوە کە ژمارەیان نزیکەیی (19) شانۆ بووە ، کە ئەمانەن: کۆلاکس (ماستاوچی) ، لە فێستیڤاڵی ساڵی (421پ.ز) کە لە پەرستگای خواوەند دیۆنیسس  ، کە بە شاری دیۆنیسیا ناسراوە کردووە ، و تێدا پلەی یەکەمی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە.

ماریکاس ، پاپتای ، دیمۆی شانۆیەکی سیاسییە ، پۆلیس (شار) شانۆیەکی سیاسییە ، ئایگس (باز) ، ئاسترایتوتۆی (ئاندرۆگینای) ، ئاوتۆلکۆس دوو بەشە ، دیایتۆن (ئابتیر_ناوبژیوان) ، دیاس ، هییلۆتیس (درز) ، کلۆپای (تێهەڵکردن)  ، لاکۆنیس (لاکۆنیانس) ، نۆومینیای (مانگی نوێی فێستیڤاڵ) کە لە فێستیڤاڵی لینایای ساڵی (425پ.ز) کە تێدا خەڵاتی سێیەمی خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێنا ، پرۆسپالتیۆی (پیاوانی پرۆسپالتا) ، تاکسیارچۆی (بیهادییرس_ڕاگر) ، هیبریستۆدیکای (خراپ بەکارهێنانی دادپەوەری) کە شانۆیە بە دژی ئەو دادوەرانە نوسراوە کە دەسەڵاتیان بە خراپی بەکار دەهێنن ، بێتاوان زیندانی یان بڕیاری مەرگیان بە سەردا دەسەپێنن ، فیلۆی (هاوڕێیان) ، چریسۆون گینوس (پێشبڕکێی زێرین یان جۆرەکانی) ، و هەروەها تەواوی بەرهەمە شانۆییەکانی  فەوتاون واتا نازانرێت ناوی بەرهەمەکان چی بووە و چەند بەرهەمی شانۆیی تری  نووسیووە ، و هەروەها لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە وەکو هەروەکو شانۆنامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی حەوت جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، و هەروەها چەندان جار خەڵاتی پلەی دووەم و سێیەمیشی بە دەست هێناوە.

 کۆچی دوایی ئیوپۆلیس

ئیوپۆلیس ، لە ساڵی (411پ.ز) لە تەمەنی (35) ساڵی دا  کۆچی دوایی کردووە ، کە هەرەتی لاوی دا بووە ، لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی گریك ،  لە هەرێمی ئایتکای سەر بە وڵاتی یۆنان ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە