مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنهوهى كتێبى (ژیـانی من - ژنێک، سەرکردەی نەتەوەیەک) له نوسینى (گۆلدا مایەر) بهڕێوهدهچێت.
وا بڕیاره ڕۆژی سێشەممە 19/1/2021 كاژێر (3)ى پاشنیوهڕۆ لە هۆڵی محەمەد نوری بهشى رۆشنبیرى و هونهر له چهمچهماڵ مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنهوهى كتێبى (ژیـانی من - ژنێک، سەرکردەی نەتەوەیەک) له نوسینى (گۆلدا مایەر) و وەرگێڕانی (شەفیقی حاجی خدر) بهڕێوهبچێت.
ئەم کتێبە، چاپی سێیەمی بیرەوەرییەکانی گۆڵدا مایەرە، شەفیقی حاجی خدر لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوە، محەمەد جەبار دیزاینی بەرگ و دەرهێنانی هونەری کردووە، لە (592) لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکهاتووە و لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت:
" ئەم کتێبە هی ئەوەیە هەموو ڕۆشنبیرێک، نەخاسمە ئەوانەی بەلای سیاسەتدا دەیشکێنەوە بیخوێنەوە، چونکە پڕە لە دەرسی سەرکردەیەکی لێهاتووی دڵسۆز ، کە هەر لە تەمەنی هەرزەییەوە خۆی بۆ دۆزێک تەرخانکردووە، تا بە ئامانجی خۆی گەیاند، ژنێک دوای ئەوەی قۆناغەکانی خەباتی ژێرزەمینیی بەدەوڵەتبوون و کاربەدەستی حکومەت هەر لە بالێوز بۆ وەزیر پاشان سەروەزیران دەبرێ، پاشان وەک داپیرەیەک دەچێتەوە ماڵەوە جێگە بۆ گەنجانی دوایی خۆی چۆڵ دەکا."