Harry-Potter.jpg

بەشی دووەمى زنجیرەی بەناوبانگی هاری پۆتەر

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فیلمەکانی هاری پۆتەر زنجیرەیەک فیلمی بەریتانییە کە لە رۆمانەکانی نوسەری بەناوبانگ جەی کەی رۆلینگەوە وەرگیراون، پێکهاتون لە هەشت فیلمی فانتازی کە بە harry potter and the philosopher’s stone 2001  دەستی پێ کرد وەک یەکەم فلمی زنجیرەکە، دواتر harry potter and the deathly hallows 2011  کۆتا باش و کۆتا فیلمی زنجیرەکە بوو. دەیڤد هایمەن پرۆدیوسەری سەرەکیی ئەم زنجیرەیەیە، ئەکتەرە سەرەکییەکان بریتین لە: دانیێڵ رادکڵیف، ڕوپێرت گرینت و، ئێما واتسن کە سێ کارەکتەری پێشەنگن و تا کۆتا زنجیرە هەر بەردەوامن و ڕۆڵیان هەیە. چوار دەرهێنەری بەتوانا کاریان لەم زنجیرەیەدا کردووە، ئەوانیش: کریس کۆڵۆمبس، ئەلفۆنسۆ کارۆن، مایک نیوێڵ، دەیڤد یاتس.

هەر هەشت فیلمەکە سکرین پلەیی خۆیان هەیە کە لەلایەن ستیڤ کڵۆڤسەوە نوسراون، جگە لە harry potter and the order of phoenix 2007  کە لە لایەن مایکڵ گۆڵدن بێرگەوە نوسراوە، کاری پرۆدەکشنی فیلمەکە دە ساڵی خایاند تا تەواو بوو. چیرۆکی فیلمەکە باس لە ڕووبەڕوو بونەوەی هاری پۆتەر دەکات لەگەڵ دوژمنەکەی لۆرد ڤۆڵدەرمۆرت. کۆتا ڕۆمانی زنجیرەکە harry potter and the deathly hallows کە حەوتەم ڕۆمانە کراوە بە دوو فیلمی درێژ و جیا کە بەشی یەکەمیان لە مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە و بەشی دووەمیان لە مانگی حەوتی ٢٠١١دا بڵاو کراوەتەوە. Harry potter and the prisoner of Azkaban  تاکە فیلمی زنجیرەکەیە کە لە لیستی ئەو پەنجا فیلمەدا نییە کە خاوەنی زۆرترین داهاتن،  لە کاتێکدا بەشی دووەمی harry potter and the deathly hallows 2011  بەرزترین ئاستی داهاتی هەبووە لە زنجیرەکەدا، یەکێکە لەو بیستو شەش  فیلمەی کە داهاتیان لە سەروو یەک بلیۆن دۆلارەوە بووە و، رانکینگی هەشتە و بە دووەمین زنجیرە فیلم دادەنرێت لە ڕووی بەرزیی داهاتەکەیەوە لە جیهاندا کە دەکاتە نزیکەی ٧.٧بلیۆن دۆلارە.

 

نووسەری زنجیرەکە، وەک ئاماژەمان پێدا، ژنە نووسەر " جەی کەی ڕۆڵینگ" ە و بە دایکە ملیۆنێرەکەی پشت ئیمپراتۆریەتی هاری پۆتەر بەناوبانگە.

ناوی تەواوی "جۆنا ڕۆڵینگ"ە و لە ٣١/٧/١٩٦٥ لە بەریتانیا لەدایکبووە، نوسەرە، بەرهەمهێنەری کاری هونەریە هۆکاری دەرکەوتن و بەناوبانگ بوونی بۆ نووسینی بەرگە یەک لە دوای یەکەکانی زنجیرە کتێبی هاری پۆتەر دەگەڕێتەوە.

ڕۆڵینگ دەربارەی بیرۆکەی نووسینی هاری پۆتەر لە چاوپێکەوتنێکدا بە پێکەنینەوە دەڵێ:بیرۆکەی نووسینی هاری پۆتەرم لە چاوەڕوانی شەمەند نەفەردا بۆهاتووە!

 Harry potter and the goblet of fire 2005 

1-  Harry potter and the goblet of fire 2005

  هاری پۆتەر بەشداری دەکات لە پێشبڕکێیەکی وەرزشیدا لە نێوان قوتابخانەکاندا، بەڵام بەهۆی کۆمەڵی کابوسی یەک لە دوای یەک سەری لێ دەشێوێت.

 دەرهێنانی: مایک نیوێڵ

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی: ستیڤ کڵۆڤس

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ئێما واتسن

کات: ١٥٧ خولەک

 دەستپێکی ساڵی چوارەمی خوێندنی هاری لە هۆگوارتس نزیکە و هاری لەگەڵ هاوڕێکانی چێژ لە پشووەکەی دەبینێت. تیکتێک دەبڕن بۆ یەکێک لە یارییەکانی جامی جیهانی، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، خەڵکەکە جل و بەرگی هاوشێوەی جلەکانی لۆرد ڤۆڵدەرمۆرتیان پۆشیبوو، مردووخۆرەکان ئاگر بەردەدەنە خێمەی ئامادەبووان، هێماکەی ڤۆڵدەرمۆرت کە نیشانەیەکی تاریکە لە ئاسماندا دەردەکەوێت ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵچوونی کۆمەڵەی جادووگەران، لە هەمان ساڵدا هۆگوارتس میوانداریی دوو  قوتابخانەیتری جادوو دەکات بۆ خولێکی جادوویی کە ئەوانیش قوتابخانەکانی بیوخباتۆن و، دورمسترانگن، بەشداربووەکان دەبێت لە سەروو حەڤدە ساڵان بن، بەڵام بە ڕێکەوت ناوی هاریش لە لیستی بەشداربووەکاندا دەردەچێت و بە ناچاری بەشدار دەبێت.

 Harry potter and the order of phonix 2007 

2-  Harry potter and the order of phonix 2007

بەهۆی ئاگادار کردنەوەکەیان سەبارەت بە گەڕانەوەی لۆرد ڤۆڵدەرمۆرت، گاڵتەیان پێ دەکرێت و هاری و دەمبڵدۆر دەکرێنە ئامانج لە لایەن کۆمەڵێك دەستڕۆیشتوی جادووگەرەوە.

 دەرهێنانی: دەیڤد یێتس

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی:  مایکڵ گۆڵدنبێرگ

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ئێما واتسن

کات: ١٣٨ خولەک

 هاری دوای کۆتایی هاتنی پشووی هاوین دەگەڕێتەوە بۆ هۆگوارتس، رێژەیەکی زۆر کەم لە خوێندکار و دایک و باوکەکان باوەڕ بەهاری و دەمبڵدۆر دەکەن کە ڤۆڵدەرمۆرت بە ڕاستی گەڕاوەتەوە. وەزارەت بڕیار دەدات هێڵێکی بەرگری دروست بکات لە دژی مامۆستای هونەرە تاریکەکان، پرۆفیسۆر دۆلۆریس ئۆمبریج کە بە خراپترین کەسە هاری ناسیبێتی، هاری کۆمەڵێک خەونی ئاڵۆز دەبینێت کە ناتوانێت ڕونیان بکاتەوە و لێیان تێبگات، هەروەها ئەو نهێنییە گەورەیەی کە لە پشت گەڕانەوەی لۆرد ڤۆڵدەرمۆرتەوەیە و ئەوەی کە ڤۆڵدەرمۆرت لەدوای چی دەگەڕێت. لەگەڵ هەموو ئەم شتانەدا هاری دەست دەکات بە یەکێک لە سەختترین ساڵەکانی لە هۆگوارتس.

 Harry potter and the half-blood prince 2009

 3-   Harry potter and the half-blood prince 2009

هاری ساڵی شەشەمی خوێندنی دەست پێ دەکات لە قوتابخانەی هۆگوارتس، کتێبێکی کۆن دەدۆزێتەوە و شتی زیاتر فێر دەبێت لەبارەی ڕابردووە تاریکەکەی لۆرد ڤۆڵدەرمۆرتەوە.

 دەرهێنانی: دەیڤد یێتس

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی:  ستیڤ کلۆڤس

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ئێما واتسن

کات: ١٥٣ خولەک

 هاری لە ساڵی شەشەمی خوێندنیدا لە قوتابخانەی هۆگوارتس بۆ جادوو، کتێبێکی کۆن دەدۆزێتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر نهێنی ئامێز نیشانە کراوە و لێی نوسراوە "ئەم کتێبە موڵکی شازادەکەیە" کە ئەمەش یارمەتیی دەدات لە وانەکانیدا زۆر باشتر ببێت و چەن جادویەکی تاریک و مەترسیداری فێر دەکات. لە هەمان کاتدا هاری وانەی تایبەت وەردەگرێت لە لایەن دەمبڵدۆرەوە بۆ فێربون لەبارەی ڕابردوی ڤۆڵدەرمۆرتەوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکانی.

 Harry potter and the deathly hallows

4-  Harry potter and the deathly hallows: part 1 ( 2010)  

لە کاتێکدا هاری و ڕۆن و هێرمانی پێشبڕکێ دەکەن سێ لە بەهێزترین ۆبجێکتەکانی نێو جیهانی جادوو دەدۆزنەوە.

 دەرهێنانی: دەیڤد یێتس

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی:  ستیڤ کلۆڤس

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ئێما واتسن

کات: ١٤٦ خولەک

 هێزەکەی ڤۆڵدەرمۆرت زیاتر و بەهێزتر دەبێت، دەتوانێت کۆنترۆڵی وەزارەتی جادوو و تەواوی هۆگوارتس بکات. هاری و ڕۆن و هێرمانی بڕیار دەدەن کارەکانی دەمبڵدۆر تەواو بکەن بە مەبەستی بەزاندنی لۆردە تاریکەکە. بەڵام هیوایەکی کەمیان هەیە و دەشبێت بە پێی پلانەکان کار بکەن.

 Harry potter and the 5 

5-  Harry potter and the deathly hallows: part 2  (2011)  

هاری و ڕۆن و هێرمانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڤۆڵدەرمۆرتدا بە مەبەستی لەناوبردنی، کۆتا ڕووبەڕووبونەوەیان لە هۆگوارتس دەبێت.

 دەرهێنانی: دەیڤد یێتس

نوسینی: جەی کەی ڕۆڵینگ

سکرین پلەی:  ستیڤ کلۆڤس

ئەکتەرەکان: دانیێڵ ڕادکڵیف، ڕوپێرت گرینت، ئێما واتسن

کات: ١٣٠ خولەک

 هاری و ڕۆن و هێرمانی هەر بەردەوامن لە گەڕان و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ڤۆڵدەرمۆرت و ئەو سێ کەرەستە جادوییەی کە وای لێ دەکات بە نەمری بمێنێتەوە. بەڵام ڕازەکە هەر بە نادیاری دەمێنێتەوە و ڤۆڵدەرمۆرت پێی دەزانێت کە ئەوان خەریکی چیین، گەورەترین شەڕ دەستپێدەکات و، چیتر هیچ شتێک وەک پێشتر نامێنێت.


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە