Shano1.jpg

راگەیاندنی نوێترین پرۆژەی ناوەندی شانۆی تاڤ

ناوەندی تاڤ، ناوەندێکی هونەری شانۆییە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا دروستبووە.

تاڤ لەماوەی ساڵانی رابردودا زۆر کاری شانۆی کردووە و کارەکانی لەبەر نزیکی زۆری لە ژیانی کۆمەڵایەتی و دەروونی خەڵکەوە بینەری زۆری هەبووە و نمایشەکانیان جێگە سەرنجی بینەران بوون.

وابڕیارە ئه‌مڕۆ پێنجشەمە 21/1/2020 کاژێر (4)ى ئێواره‌ لە کتێبخانەی جەمال عیرفان لە ئیڤێنتێکدا دەربارەی پرۆژەیەکی نوێی شانۆییان و شێوازی نمایش و تێکست و ئەکتەرەکان دەرهێنەری کارەکە  "دێرین حامید" قسەبکات و ڕونکردنەوە بدات.

ئەم ئیڤێنتە دەربارەی وردەکاری کارەکەیە و بینەران دەتوانن لەوێ ئامادەبن.

Shano


ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە