Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 22/1

- لە رۆژى 22/1/1552 والتەر رالى (Walter Raleigh)، شاعیر و نوسەرى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى  ٢٩/10/1618 لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/1/1561 فرانسیس بیکۆن (Francis Bacon)، فه‌یله‌سوف و نوسەر ئینگلیزى لە شارى لەندەن لەدایکبووە، لە رۆژى 9/4/1626 له‌ ته‌مه‌نى (65) ساڵى به‌ نه‌خۆشى لە شارى میدلیسکن لە بەریتانیا بە نەخۆشى کۆچى دوایى کرد.

- لە رۆژى 22/1/1729 ئیفرایم لیسنگ (Gotthold Ephraim Lessing)، فەیلەسوف و شانۆنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسەرى ئەڵمانى لە شارى كمینز له‌ دایکبووە، له‌ رۆژى 15/2/1781 له‌ ته‌مه‌نى (52) ساڵى له‌ شارى براونشفایگ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 22/1/1788 جۆرج گۆردون بایرۆن (George Gordon Byron)، شاعیر و شانۆنوس و وه‌رگێڕ و نوسەرى ئینگلیزى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 19/4/1824 لە تەمەنى (36) ساڵى بە نەخۆشى لە یۆنان کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/1/ 1849 ئۆگست ستریندبرگ (Johan August Strindberg)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و نیگاركیچش و نوسه‌رى سویدى لە شارى سوید له‌ دایکبووە، له‌ رۆژى 14/5/1912 له‌ ته‌مه‌نى (63) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى سوید كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 22/1/1891 ئەنتۆنیۆ گرامشى (Antonio Gramsci)، فەیلەسوف و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و ره‌خنه‌گرى شانۆ و نوسه‌رى ئیتاڵى لە شارى ئه‌لیس له‌ دایکبووە، له‌ رۆژى 27/4/1937 له‌ ته‌مه‌نى (46) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى رۆما كۆچى دوایى كردووه‌.

له‌ رۆژى 22/1/1892 یو كاتس (Leo Katz)، رۆماننوس و نوسه‌رى نه‌مساوی له‌ شارى سیریت له‌ رۆمانیا له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 9/8/1954 له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى له‌ شارى فیینا له‌ نه‌مسا كۆچى دوایى كردووه‌، به‌ زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و عیبری به‌رهه‌مى بڵاوده‌كرده‌وه‌.

- لە رۆژى 22/1/1906 رۆبرت هوارد (Robert Ervin Howard)، رۆماننوس و شاعیر و سیناریۆنوس و نوسه‌رى ئەمەریکى لە دایکبووە، له‌ رۆژى 11/6/1936 له‌ ته‌مه‌نى (30) ساڵى له‌ شارى كروس بلاینس تیرۆكرا.

- لە رۆژى 22/1/1929 عەتا خەتیب، شاعیر و نوسه‌رى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (43) ساڵى له‌ شارى به‌غداد کۆچى دوایى کردووە، له‌ ساڵى 1886 له‌ شه‌هره‌بان له‌ شارى دیاله‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 22/1/1931 سام کۆک (Samuel Cook)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى کلارکس دیل لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 11/12/1964 لە تەمەنى (33) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/1/1934 بیل بیکسبى (Bill Bixby)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە رۆژى 21/11/1993 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/1/1935 ئەلکسەندەر مین (ئەلکسەندەر فلادیمیرۆفیش مین - Alexander Vladimirovich Men)، نوسەر و فەیلەسوفى روسی لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 9/9/1990 لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى سرغیایف بۆساد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/1/1974 عەبدولحەمید جودە سحار، رۆماننوس و چیرۆكنوس و سیناریۆنوس و نوسەرى میسرى له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى له‌ شارى قاهیره‌ کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 25/4/1913 له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 22/1/1993 کوبۆ ئەبى (Kōbō Abe)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و سیناریۆنوس و وێنه‌گر و نوسه‌رى یابانى له‌ ته‌مه‌نى (68) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى تۆكیۆ کۆچى دوایى کردووە، له‌ رۆژى 7/3/1924 له‌ شارى تۆكیۆ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 22/1/2008 هیس لیدجەر (Heath Ledger)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئوستڕالى لە تەمەنى (28) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى نیویۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/4/1979 لە ئوسترالیا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە