ئه‌مڕۆ (22) بیست و دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر کۆچى دوایى هونەرمەندى گەورەى کورد محەمەدى ماملێ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى له هه‌موو سه‌رده‌مێدا گوێى لێده‌گیرێت و خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش كرد، به‌داخه‌وه له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ لە رۆژى 23/1/1999 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى مەهاباد کۆچى دوایى کردوو و لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارەکە بەخاک سپێردرا، له دواى كۆچى دوایشى ساڵانه به‌شێوازى جیا جیا له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و تاراوگه یادى ده‌كرێته‌وه و هونه‌رمه‌ندانی الكو ئێستاكه به‌به‌رده‌وامى گۆرانییه‌كانى ده‌ڵێنه‌وه و له یاده‌وه‌رى هه‌مووماندا به زیندووی ماوه‌ته‌وه.
محەمەدی ماملێ له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى تەواوى: محەمەد میرزا سەعید عەلی.
- لە ساڵی 1925 لە گەڕەکی خڕێ لە شاری مهاباد لە دایکبووە.
- پشەى هونەرى: هونەرمەند
- نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە.
- بنەماڵەکەیان بە تێکڕایی هونەرمەند و دەنگخۆش بوونە.
- خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە.
- لە ساڵى 1938 یەکەم گۆرانی خۆی بەناوى (رۆیى بەجێى هێشتم) وتووە.
- لە رۆژى 29/2/1947 بەهۆى وتنى گۆرانى شیعری بەناوبانگی لایە لایەی هەژاری موکریانى زیندانى کراوە.
- لە ساڵی ١٩٦٣ ھاتووەتە باشوورى کوردستان و لە شاری سلێمانی و قەڵادزێ ئاھەنگێکی گێڕاوە.
- لە ساڵی 1968 جارێکى دیکە زیندانی کراوەتەوە.
- خاوەنى (9) نۆ منداڵ بووە، کە (7) حەوتیان کوڕ بووە و (2) دووانیان کچ.
- لە ماوەی (56) ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی (328) گۆرانی تۆمارکردووە.
- لە ساڵی ١٩٩٤ دوا گۆرانی تۆمارکردووە.
- لە ساڵى 1994 تووشى نەخۆشیەکى سەخت بووە.
- لە رۆژى 23/1/1999 لە شارى مەهاباد کۆچى دوایى کردووە و لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارەکە بەخاک سپێردراوە.
- ساڵانە لە شارەکانى کوردستان بە چەندین شێواز ساڵیادى کۆچى دوایى دەکرێتەوە.