Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/1

- لە رۆژى 24/1/1732 پیر بومارشیە (Pierre-Augustin Caron de Beaumarchais)، شاعیر و شانۆنوس و موزیسیان و نوسه‌رى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 18/5/1799 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1776 ئەرنست هۆفمان (Ernst Theodor Wilhelm Hoffmann)، رۆماننوس و نوسەر و و ئاوازدانەر و نیگاركێش و كاریكاتێرستى ئەڵمانى لە شارى کالینگراد لە روسیا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1822 لە تەمەنى (46) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1848 فاسیلى سوریکۆف (Василий Суриков)، نیگارکێشى روسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 19/3/1916 لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1909 مارتن لینگز (Martin Lings)، فەیلەسوف و شاعیر و نوسەر و ئه‌كادیمیستى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/2005 لە تەمەنى (96) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1911 مەحمود سباع، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 27/2/1989 لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1917 ئیرسنت بورگنین (Ernest Borgnine)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى هامدین لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/7/2012 لە تەمەنى (95) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1955 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.

- لە رۆژى 24/1/1920 ئه‌مادۆ مۆدلیانی (Amedeo Modigliani)، شێوه‌كاری ئیتالی له‌ ته‌مه‌نى (35) ساڵى به‌ نه‌خۆشى سیل له‌ شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 12/7/1884 له‌ شارى لیفورنۆ له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 24/1/1932 فایز حەلاوە، ئه‌كته‌ر و دەرهێنەر و نوسەرى میسرى لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/8/2002 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى جەڵتەى مێشک لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1941 نایل دیامۆند (Neil Diamond)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1942 لودمیلا سافیلیفا (Людмила Савельева)، ژنە ئەکتەرى روسى لە شارى لینیگراد لە دایکبووە.

له‌ رۆژى 24/1/1943 شارون تایت (Sharon Tate)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى دالاس له‌ دایكبووه‌، لە رۆژى 9/8/1969 له‌ ته‌مه‌نى (26) ساڵى له‌ شارى لوس ئه‌نجلوس كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1949 جۆن بیلوشى (John Belushi)، ئەکتەر و نوسەر و موزیسیانى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 5/3/1982 لە تەمەنى (33) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1973 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1956 وناس معتوب (Matoub Lounes)، گۆرانیبێژى جەزائیرى لە شارى بەنى عیسا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1998 لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى تیزى وزو کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1961 ناستازیا کینسکى (Nastassja Kinski)، ژنە ئەکتەرى ئەڵمانى لە شارى بەرلین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1965 ونستۆن چەرچڵ (Winston Churchill)، نیگارکێش و سیناریۆنوس و نوسەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (90) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/11/1874 لە شارى ئۆکسفۆرد لە دایکبووە، لە ساڵى 1953 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، لە رۆژى 26/10/1951 تاکو 6/4/1955 سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى شانشینى بەریتانى بووە.

- لە رۆژى 24/1/1977 ربیع قاتى، ئەکتەرى مەغریبى لە شارى تازە لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1978 مارک هیلدریس (Mark Hildreth)، ئەکتەر و موزیسیانى کەنەدى لە شارى فانکۆفەر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1983 رواد علیو، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/1986 میشا بارتۆن (Mischa Barton)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى ئینگلیزى لە هامرسمیت لە رۆژئاواى لەند ەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/1/1987 سەمیرە مقرون، ژنە ئەکتەرى تونسى لە دایکبووە، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/1/2004 عەبدولڕه‌حمان مونیف (عەبدولڕەحمان ئیبراهیم مونیف)، رۆماننوس و ئه‌دیب و بیرمه‌ند و رەخنەگر و نوسه‌رى سعودى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1933 لە شارى عەممان لە دایکبووە، یەکێکە لە گرنگرتین ڕۆماننووسە عەرەبەکانی سەدەی بیستەم، له‌ شارى به‌غداد لە کۆلێژی یاسا وه‌رگیراوه‌ به‌ڵام له‌ ساڵى 1955 بە بڕیارێکی سیاسی خۆی و چەند خوێندکارێکی هاوڕێی له‌ خوێندن دوورخراونه‌تەوە، بۆیه‌ چوه‌ته‌ میسر بۆ ئه‌وه‌ى درێژه‌ به‌ خوێندن بدات، لە ساڵى 1958 له‌ چووه‌ بۆ یوگسالفیا بۆ ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا، له‌ ساڵى 1961 له‌ زانکۆی بلگارد له‌ یوگسالفیا خوێندنی دکتۆراى لە ئابووری به‌دەستهێناوه‌، لە ساڵی 1973 گه‌ڕاوه‌ته‌ بۆ بەیروت لە گۆڤاری (البلاغ) دەست بەکاربوو، دواتر هه‌ر له‌ به‌یروت دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکانی، چه‌ند به‌رهه‌مێكى كراون به‌ كوردى، له‌وانه‌ رۆمانی (خۆرهەڵاتی ناوەڕاست)، كه‌ (ساڵح محەمەد ئەمین و ئەنوەر عەلی قادر) وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى، هه‌روه‌ها رۆمانى (درەختەکان و تیرۆری مەرزووق) دلاوەر قەرەداغی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى.

- لە رۆژى 24/1/2006 کریس پین (Chris Penn)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (40) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى سانتا مۆنیکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژی 10/10/1965 لە شارى لوس ئەجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 تاکو ساڵى 2006 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە