بەلسەم کامل کەرەم) ڕۆماننوسی کورد، خەڵاتی ئەدەبیی (سمۆلتس) بۆ ساڵى 2021 وه‌رده‌گرێت.
(بەلسەم کامل کەرەم) خانمە ڕۆماننوسی کوردی دانیشتوی وڵاتی سویدە، لە بەرامبەر رۆمانەکەیدا بە ناونیشانی (ئاسۆی روداو)، کە بە زمانی سویدیی نوسیویەتی، خەڵاتی ئەدەبیی (سمۆلتس)ـی بۆ ساڵی (2021) پێده‌به‌خشرێت، کە بەرزترین خەڵاتی ئەدەبیی وڵاتەکەیە و رۆمانه‌كه‌ى ژماریهكهى زۆرى لێ چاپكراوه و وا بڕیاره بۆ چه‌ندین زمانى جیهانى وه‌ربگێڕدرێت، واشبڕیاره له‌مانگى (2)ى ئه‌مساڵدا له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا لە شارى (یونشوبنک)ى سوید خەڵاتەكه وه‌ربگرێت.
بەلسەم کامل کەرەم، له ساڵى 1983 له دایكبووه، كه‌س و كاره‌كه‌ى وه‌كو زۆربه‌ى كوردانى دیكه ئاواره‌ى تاراوگه بوونه و سه‌ره‌تا له ئێران نیشته‌جێ بوونه دواتر بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و ئه‌فغانستان تا له ساڵى 1990 له سوید نیشته‌جێ بوونه و قۆناغه‌كانى خوێندنى له سوبد خوێندوه و بڕوانامه‌ى ماسته‌رى لە ئەدەب و زانستە سیاسییەكان وه‌رگرتووه.