- له رۆژى 25/1/1759 رۆبه‌رت برنز (Robert Burns)، شاعیری ئوسکوتله‌ندی لە شارى ئەیرشیر لە دایکبووە، لە رۆژى 21/7/1796 لە تەمەنى (37) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى دمفریس کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 25/1/1874 سۆمه‌رست مۆم (Somerset Maugham)، رۆماننوس و شانۆنوس و سیناریۆنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ری ئینگلیزی لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 16/12/1965 لە تەمەنى (91) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیس کۆچى دوایى کردووە، به‌رهه‌مه‌كانى بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراون، چه‌ند بهرههمێكیشى كراون به كوردى، له‌وانه: (ده ڕۆمانی گه‌وره‌ی جیهان) له وه‌رگێڕانى ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌حمود ره‌سوڵ له دوتوێى (282) لاپه‌ڕه له ساڵى 2006 چاپكراوه.
- له رۆژى 25/1/1876 ئەمین ناسرەدین، رۆماننوس و شاعیر و نوسهرى لوبنانى له گوندى كفر مه‌تا له شارى جه‌به‌ل لوبنان له دایكبووه، لە رۆژى 6/10/1953 لە تەمەنى (77) ساڵى له گوندى كفر مه‌تا له شارى جه‌به‌ل لوبنان کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 25/1/1882 فیرجینیا وولف (Virginia Woolf)، ژنه رۆماننوس و چیرۆكنوس و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و نوسه‌ری ئینگلیزی لە دایکبووە، له رۆژى 28/3/1941 له ته‌مه‌نى (59) ساڵى كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 25/1/1926 یوسف شاهین، ئه‌كته‌ر و دەرهێنەری میسری له شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه له دایكبووه، لە رۆژى 27/7/2008 لە تەمەنی (82) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه، لە ساڵى 1950 تاکو ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.
- له رۆژى 25/1/1939 محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د عه‌زیم، شاعیرى سورى له ته‌مه‌نى (63) ساڵى كۆچى دوایى كردووه، له ساڵى له شارى حه‌ما له دایكبووه.
- له رۆژى 25/1/1943 سه‌نا شافع، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى میسرى له گوندى موشاى شارى ئهسویت له دایكبووه، له رۆژى 12/8/2020 له ته‌مه‌نى (77) ساڵى به نه‌خۆشى له شارى قاهیره كۆچى دوایى كردووه.
- له رۆژى 25/1/1988 رامی ئه‌بو سەڵاح، شاعیر و ئاوازدانه‌ر و ئه‌دیبی فه‌له‌ستینی لە شارى جنین له دایکبووە،
- له رۆژى 25/1/1989 موزه‌فه‌ر سلێمان شه‌ریف، شاعیرى کورد به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌روو له شارى هه‌ولێر کۆچى دوایى کردووە.
- له رۆژى 25/1/2017 سەید حیجاب، شاعیری میسری لە تەمەنى (77) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/9/1940 لە شارى دقهەلیە لە دایکبووە.
- له رۆژى 25/1/2020 حەمید عەجیل قەرۆ، هونەرمەندی پەیکەرتاش و مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی دهۆک کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی 1987 لە شارى بەغداد خوێندنی په‌یکه‌رتاشی لە ئه‌کادیمیای هونه‌ر دەستپێکردووە، لە ساڵى 1991 خوێندنى تەواو کردووە، لە ساڵی 1995 بووە بە مامۆستای په‌یکه‌رتاشى لە په‌یمانگه‌ی هونه‌رە جوانەکانی دهۆک و چه‌ندین ساڵ وه‌ک مامۆستا لەو پهیمانگهیە به‌رده‌وام بووە، دەستی نووسینی هەبووە و چەندین هۆنراوەی نووسیوە.