Choman.jpg

ئاچایۆسی ئیریتریای کێ بووە؟

چۆمان تەقێدین

لێرەوە زنجیرەیەکی مێژووی شانۆ دەستپێدەکەین، کە بریتی دەبێت لە ژیان نامەی هەوەڵین نووسەر و ئەکتەرە مێژوویەکانی بواری شانۆ و کارکردن دەبێت لەو ڕوبەرە فراوان و دێرینەی یۆناندا کە لە پاشمانەوە جێماوە و لە ئێستاشماندا ئامادەیی هەیە. نووسەر و ئامادەکاری ئەم زنجیرەیە بەڕێز چۆمان ە و ئەم زنجیرەیە تایبەتە بە سایتی گەڵاوێژ بەشی شانۆ.

زنجیرەی سیانزدەم. دەربارەی نووسەران لەمێژووی شانۆدا.

 ئاچایۆسی ئیریتریای کێ بووە؟

گریکییە دێرینەکان ، یەکێک بوون لەو نەتەوە کۆنانەی کە جێ دەستیان دیارە لە مێژووی شارستانیەتی جیهانی دێرین دا ، و لە ناو شارستانیەتی گریک (یۆنان)ییە کۆنەکان ، خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا پشکی شێریان بەر دەکەوێت ، و لە ناو خەڵکی دەوڵەتە شاری ئەسینا گەلێک زانا و فەیلەسوف و ڕەوانبێژ و نووسەر و هونەرمەند دەرکەوتون ، کە توانیویانە ڕێڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بگۆڕن لە هەموو بوارەکاندا ، و هەروەها دەوڵەتە شارەکانی تری شارستانیەتی گریکییە کۆنەکان ، هەر یەکەیان بە نۆرەی خۆی دەوری هەبووە لە پێشخستنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان.

 ئەسیناییەکان دەستێکی باڵا و دیاریان هەبووە ، و یەکێک لەو بوارانە کە تیایدا پێشەنگ بوون هونەری شانۆ بووە ، و لە پاڵ  ئەسیناییەکان دا ، و خەڵکی ناوچەکانی تری وڵاتی گریکییە دێرینەکان ، دەوریان هەبووە  لە پێشکەوتنی شارستانیەتی یۆنانییە پێشینەکان ، زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ، کە گریکییە دێرینەکان بە گشتی ، و هەروەها دەوڵەتە شاری ئەسینا بە تایبەتی بە داهێنەری هونەری شانۆ دادەنرێت لە مێژووی دێرینی مرۆڤایەتیدا.

بنچینەی هونەری شانۆ لە ناو شارستانیەتی گریکییە دێرینەکان ، دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و بۆنە دینییەکان کە لە دەوڵەتە شارە جیاوازەکانی وڵاتی  یۆنان ساز دەکران ، کە ئەو ئاهەنگ و بۆنانە لە دەوری خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس) دەسورایەوە ، کە ئەو خواوەندە یەکێک لە خواوەندە نیشتەجێ بووەکانی چیای ئۆلیمپوس ، کە لە پارێزگای پێیریا لە هەرێمی مەکدۆنیای ناوەندی سەر بە وڵاتی  گریک (یۆنان) ی ئێستە هەڵکەوتووە ، خواوەند (دیۆنیسس) یان (باخۆس)  خواوەندی بەروبووم و داری مێوە بووە ، و هەروەها دواتر ئەو هونەرە واتا هونەری شانۆ لە گریکییە پێشینەکانەوە ، چووە ناو شارستانیەتەکانی تر ، وەکو میسری دێرین ، و میزیۆپامیا (دوو ڕووبارەکە)_کوردستانی کۆن ، و ڕۆمای کۆن ، و ڕووسیا.

 ژیاننامەی ئاچایۆسی ئیریتریای

ئاچایۆسی ئیریتریای ، بە پێی زۆرینەی سەرچاوە مێژووییەکانی دێرین ، کە دەربارەی مێژووی هونەری شانۆ نووسراوەن ، بە یەکێک نووسەرانی شانۆ دادەنرێت لە مێژووی هونەری شانۆی تراجیدی دا ، بە یەکێک لە هەرە نووسەرە گرنگەکانی هونەری تراجیدی و شانۆی ساتیری شارستانیەتی گریکی کۆن دادەنرێت ،  کە توانیویەتی هونەری شانۆ پێش بخات و داهێناێکی گەورەی تێدا کرد ، و داهێنانی گەورەی لە شانۆیی ساتیری دا کردووە ، و هەروەها ئاچایۆسی ئیریتریای بە یەکێک لە شاعیرانی تراجیدی شارستانیەتی یۆنانی کۆن و مرۆڤایەتی بووە.

ئاچایۆسی ئیریتریای ، لە ساڵی (484پ.ز) لە دایک بووە ، لە خێزانێکی خانەدانی ناوداری ئیریتریا (ئایدیپسۆس_ئیوبۆبا) ی لە دایک بووە  و خەڵکی شارە دوورگەی ئیریتریا (ئایدیپسۆس_ئیوبۆبا) بووە  ، واتا لە شارە دوورگەی ئیریتریا (ئایدیپسۆس_ئیوبۆبا) ی لە پارێزگای ئیوبۆبا وڵاتی گریك  لە هەرێمی ناوەندی یۆنان  سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) لە دایک بووە ،  و هەر لەو شارە درووگە دا تەواوی ژیانی بە سەر بردووە.

ئاچایۆسی ئیریتریای ، دەستی بە نووسینی شیعری تراجیدی و ساتیری کردووە ، توانی گەلێک داهێنان بخاتە ناو هونەری شانۆی تراجیدی و ساتیری یۆنانی ئەو کاتە ، کە لە تەمەنی گەنجی دا بوو ، و هەروەها فەیلەسوفێکی ناوداری ئەو سەردەمی یۆنان بە مینیدیموس دەربارەی ئەڵێت: ئاچایۆس شانۆنامەێکی زۆر زیرەک و داهێنەر بووە و دەقە شانۆییەکانی لە ئاستێکی زۆر بەرز دا بوون و هەروەها ئەڵێت لە پاش ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) باشتیرین شانۆنامەنوس بووە لەو سەردەمەدا.

ئاثینایوس بە ستایلێکی ڕوون و ئاشکرا وەسفی دەکات ، بەڵام لەگەڵ مەیلی نادیاری ئاچایۆس ، و هەروەها ئاثینایوس بانگەشەی ئەوەی کرد کە یۆریپیدێس زۆر هێڵی شیعری لە ئەچایۆسەوە وەرگرتووە واتا سوودی لێ وەرگرتووە ، ئەریستۆفانیسی فەیلەسوف دوو جار باسی کرووە لە کتێبەکەی دا ، کە ستایی کردووە و بە یەکێک لە باشترین شاعیرەکانی ئەو دەمە داناوە.

ئاچایۆسی ئیریتریای ، هاو سەردەمی هەر یەکێکە لە شانۆ نامەکانی وەکو: سبيس و سۆفۆکلێس و ئەیۆن خیۆسی و ئەسخیلیۆس (ئەسکیلیۆس) و ئیپسیچارموس و کراتینوس و چۆیریلوس و فۆرمیوس و سوساریۆن و یۆریپیدێس و کریتیاس و ئیوپۆلیس و  گەلێک شانۆنامەی تر  بووە ، هەر وەکو ئەوان ، دەستی باڵای لە بەرەو پێشبردنی شارستانیەتی گریک (یۆنان) ی ئەو کاتە بە گشتی ، و هونەری شانۆیی یۆنانییە کۆنەکان بە تایبەتی هەبووە.

بەرهەمە شانۆییەکانییەکانی ئاچایۆسی ئیریتریای

ئاچایۆسی ئیریتریای ، لە ماوەی ژیانی دا وەکو شاعیر و شانۆنامەنووس ، بە دەیان بەرهەمی شانۆیی نووسیووە ، کە ڕای جیاواز لەو بارەیەوە هەیە ، کە هەندێکیان دەڵێن نزیکەیی (24) دەقی شانۆیی ، بەڵام هەندێکی تر دەڵێن نزیکەیی (30) دەقی شانۆیی ، و هەروەها هەندێکی تریان دەڵێن نزیکەیی (44) دەقی شانۆیی نووسیووە ، کە ئەوەش ناوی هەندێ لەو بەرهەمانەی هەیەتی ، و تەواوی دەقەکانەکانیان فەوتاون ، بەڵام ناونیشانەکانی زانراوە کە ژمارەیان نزیکەیی (19) شانۆیی بووە ، کە ئەمانەن: ئادراستوس ، ئایثۆن ، ئالکمیۆن ، ئالفیسیبۆیا ، ئاڵثلا ، ئازانیس ، سیکینوس ، ئیومێنیدیس ، هێفایستوس ، ئیریس ، لینوس ، مۆریرای (چارەنووس) ، دایک ، ئۆدیپ ، ئۆمفال ، فیکۆکتیتیس ، فیریکسوس ، پیرثۆوس ، ثیسیوس ، و هەروەها تەواوی بەرهەمە شانۆییەکانی فەوتاون ، و هەروەها لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی تەواوی وڵاتی یۆنانی ئەو کاتە وەکو هەروەکو شانۆنامەنووسەکانی هاو سەردەمەکەی بە دەقە شانۆییەکانی بەشداری کردووە ، و نزیکەیی چەندین  جار خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکانی بە دەست هێناوە ، کە یەکێک لەوانە فێستیڤاڵی ساڵی (447پ.ز) بووە ، کە تێدا  خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی بە دەست هێناوە.

 کۆچی دوایی ئاچایۆسی ئیریتریای

ئاچایۆسی ئیریتریای ، لە ساڵی چەندی پ.ز لە تەمەنی چەند ساڵی دا  کۆچی دوایی کردووە ، لە شارە دوورگەی ئیریتریا (ئایدیپسۆس_ئیوبۆبا) ی لە پارێزگای ئیوبۆبا وڵاتی گریك  لە هەرێمی ناوەندی یۆنان  سەر بە وڵاتی گریك (یۆنان) ، و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کراوە.

 سه‌رچاوه‌کان

1_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

2_بهنام محەمەد پناه: نهێنییەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن-وە: زاهیر محەمەد ڕەشید-سلێمانی2008ز.

_3پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز

4_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی چوارەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.

5_لوتفی عوبدولوەهاب یەحیا: یۆنان ، سەرەتایەک لە مێژووی شارستانییدا-وە: د . سەنگەر حاجی-هەولێر2014ز.

6_ئێریک ئریکسۆن: میتۆلۆجیای یۆنانی-وە: کەریم مستەفا-سلێمانی2020ز.


ئەم بابەتە 113 جار خوێندراوەتەوە