نوسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى) له كتێبێكدا به ناونیشانى (باغچه‌ى اشراف) ژماره‌یه‌ك شیعرى شاعیرى كورد (دڵشاد عه‌بدوڵڵا) به فارسى بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یى) تایبه‌ت به سایتى گه‌لاوێژ وتى: "ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له چه‌ند شیعرێكى كتَیبه شیعرییه‌كانى شاعیر (دڵشاد عه‌بدوڵڵا)یه، كه له‌ناو شیعره‌كاندا هه‌ڵمبژاردووه، ژماره‌ى شیعره‌كان زیاتر بوون له‌و شیعرانه‌ى له‌و كتێبه‌دا چاپكراون، به‌ڵام به‌هۆى سانسۆر به‌شێكى لێ لادراون".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له كتێبه‌كه‌دا پێشه‌كیه‌كى شاعیرى تێدایه كه تایبه‌ت به چاپه فارسیه‌كه نوسیویهتى، كه له هیچ كتێبێكى دیكه‌ى وه‌رنه‌گیراوه، هه‌روه‌ها خۆشى پێشه‌كیه‌كى بۆ نوسیوه كه باسى له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى شاعیر كردووه.
كتێبه‌كه له خانه‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی مانیاهونهر چاپكراوه، كه یه‌كێكه له‌ناوه‌نده دیار‌و به ناوبانگه‌کانی ئێران، کە شاکارەکانی جیمزجۆیس، تی، ئێس، ئلیۆت، چاڕلزبکۆفسکی، لۆرکا، ماندلشتاین، یانیس ڕیتسوس، بوخمن ئالان تۆرین، زۆربەی شاکارە جیهانییەکانی لە بواری شیعر و شانۆنامە و چیرۆک و ڕۆمان و فەلسەفە و ڕەخنە و هونەردا بڵاوکردۆته‌وه و بەناوبانگترین شاعیر و نوسەر و وەرگێڕەکانی ئێران بەرهەمەکانیان له‌و ناوه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه.