- لە رۆژى 27/1/1662 ریچارد بنتلی (Richard Bentley)، رەخنەگرى ئەدەبی و نوسهر و ئهكادیمیستى ئینگلیزى لە شارى ویکفیلد لە دایکبووە، لە رۆژى 14/7/1742 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى کامبریدج کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1756 مۆزارت (ڤۆڵفگانگ ئهمادیس مۆزارت - Wolfgang Amadeus Mozart)، ئاوازدانەر و موزیسیانى نەمساوى لە شارى سالزبێرگ لە نەمسا لە دایکبووە، لە رۆژى 5/12/1791 کاژێر (1)ى شەو له تهمهنی (٣٥) ساڵى بە نەخۆشى رۆمانتیزم لە ماڵەکەى خۆى لە شارى ڤیەننا لە نەماس کۆچی دوایی کردووه، لە رۆژی به خاکسپاردنییدا تهنیا دوو کارمهندی شارهوانی و ژنهکهی و سهگهکهی ئاماده بوون بۆ ناشتنی، بۆیه تا ئێستا کهس نازانێت گۆڕەمەمەى له کوێیه، ئیمپراتۆری نهمسا فرنسیی یهکهم نازناوى (جادووگهره بچکۆلهکهم)ى پێبەخشى بوو، له سهرانسهری دنیا بە منداڵێکی بههرهمهند دهناوى دەرکرد، له ساڵى 1759 ئەو کاتەى تهمهنی (3) سێ ساڵ بووە، خێزانهکهی ههستیان پێکردووه که توانای له موزیکدا ههیه، لەگەڵ خێزانهکهیدا چهند گهشتێکیان به ناو ئهوروپادا ئەنجامداوە، که تێیدا ئهو و خوشکهکهی نمایشیان کردووه وەک دوو منداڵی جێگرهوه. لێرهوه نمایشکردنی کاره هونهرییهکانیان دهستی پێ کردووە، یهکێک بووە له بهناوبانگترین ژهنیارو ئاوازدانهره کلاسیکییهکان و کاریگهرییهکی مهزنی کردووهته سهر هونهری رۆژئاوایی.
- لە رۆژى 27/1/1832 لویس کارول (Lewis Carroll)، رۆماننوس و چیرۆکنوس و شاعیر و نوسەری ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 14/1/1898 لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى گیلفۆرد کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1836 لیۆپولد فۆن زاخر مازوخ (Leopold Ritter von Sacher-Masoch)، ئەدیب و نوسەر و ئهكادیمیستی نەمساوی لە شارى لفیف لە ئۆکرانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 9/3/1895 لە تەمەنى (59) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1885 جیروم کیرن (Jerome David Kern)، موزیسیان و ئاوازدانەرى ئەمەریکى لە ناوچەى مانهاتنى شارى نیۆیۆرک دایکبووە، لە رۆژى 11/11/1945 لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1901 جوزیپی فێردی (Giuseppe Verdi)، موزیسیان و ئاوازدانهرى ئیتالی لە تەمەنى (88) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لەشارى میلانۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژی 10/10/1813 لە گوندى رۆنکلى لەشارى بۆسیتۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/1925 هودا شەمسەدین، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/1936 فوئاد ئەحمەد، ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 15/8/2010 لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1936 فلۆرین پیرسک (Florin Piersic)، ئەکتەری رۆمانی لە شارى کلوج ناپۆکا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/1937 ئیبراهیم مرعشلی، ئەکتەری لوبنانی لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە رۆژى 15/9/2004 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1937 خالید سعود زهید، شاعیر و ئهدیبی کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 12/10/2001 لە تەمەنى (64) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1940 جیمس کرۆمویل (James Cromwell)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لوس ئەنجولوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1942 جۆن ویزەرسپون (John Witherspoon)، ئەکتەری کۆمیدی ئەمریکی لە شارى دیترویت لە دایکبووە، لە رۆژى 25/10/2019 لە تەمەنى (77) ساڵى لە ماڵەکەی خۆی لە (شێرمان ئۆکس) لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کردووە، (49) ساڵ لە کارى هونەری بەردەوام بوو، زیاتر لە فیلم و زنجیرە دراما کۆمیدییەکان دەردەکەوت، سەرەتا وەکو نمایشکاری جل و بەرگ دەرکەوت، لەدواییدایەکەم هەنگاوی خۆی لە هونەری دراما تاقیکردەوە، لە ساڵی 1970 لە زنجیرە درامای(Barnaby Jones) بەشدار بوو، دواتر لە چەندین شانۆ و فیلمی سینەمایی و بەرنامەی تەلەفزیونی بەشداری کردووە .
- لە رۆژى 27/1/1947 بیۆرن ئەفزیلیوس (Björn Svante Afzelius) گۆرانیبێژو موزیسیانى سویدى لە شارى هۆسکفارنا لە دایکبووە، لە رۆژى 16/2/1999 لە تەمەنى (52) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى گۆتنبرگ لە سوید کۆچى دوایى کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1956 میمی روجرز (Mimi Rogers)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى کۆرال گیبلز لە ویلایەتى فلۆریدا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/1957 فرانک میلەر (Frank Miller)، دەرهێنەر و ئەکتەر و رۆماننوس و سیناریۆنوس و نوسەری ئەمریکی لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/1958 هیشام سەلیم، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە دایکبووە، لە ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1964 بریجیت فوندا (Bridget Fonda)، ژنە ئەکتەری ئەمریکی لە شارى لوس ئەنجلس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1969 بوبى دیول (Bobby Deol)، ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1972 ماهالیا جاکسۆن (Mahalia Jackson)، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریکی لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى شەکرە لە شارى ئیفر گرین پارک لە ویلایەتى ئیلونى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/10/1911 لە شارى نیو ئورلینز لە ویلایەتى لویزیانا لە دایکبووە، لە ساڵى 1927 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1979 روزاموند پایک (Rosamund Pike)، ژنە ئەکتەری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1983 لویس دی فنیس (Louis de Funès)، ئەکتەر و دەرهێنەر و موزیسانی فەرەنسی لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نانت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/7/1914 لە شارى کوربیفۆرا لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/1983 مەحمود ئیسماعیل، ئەکتەر و دهرهێنهرى میسری له تهمهنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/3/1914 لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/1985 عەبدوڵڵا بوشەهری، ئەکتەری ئیرانی، كه كاره هونهرییهكانى له کوێت ئهنجام دهدات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/1990 ئەمینە العلی، ژنە ئەکتەری مەغریبی لە شارى جدە لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.
- لە رۆژى 27/1/2003 موحسین زاید، درامانوس و نوسهرى میسری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/8/1944 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/2005 عەبدە بەدەوى، شاعیر و نوسهرى میسرى لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/7/1927 لە گوندى کفر دفراوى لە شارى بحەیرە لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/2010 جیروم دیفید سالینگەر (Jerome David Salinger)، رۆماننوس و چیرۆكنوس و نوسهرى ئەمریکی لە تەمەنى (91) ساڵى لە شارى کورنیچ لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1919 لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.
- لە رۆژى 27/1/2014 ئیچیرو ناگاى، ئهکتهرى یابانى لە تەمەنى (82) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە ناکا کۆ لە شارى هیرۆشیما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/5/1931 لە ئکیداى شارى ئۆساکا لە دایکبووە.