Shutter_island_2010.jpg

دوورگەی ئایسلاند و سكۆرسیزی

ژینوار ئازاد حەمە کەریم

فيلمى (Shutter island 2010) فیلمێکی سایکۆلۆجیی هەست بزوێنە و  لەلایەن دەرهێنەری ناوداری ئەمریکی مارتن سکۆرسەیسیەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، مارتن لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٢ە دەرهێنەر و پرۆدیوسەر و سکرین رایتەر و ئەکتەریشە، یەکێکە لە ناوە دیارەکانی هۆلیودە، هەروەها بە یەکێک لە دەرهێنەرە زۆر گرنگەکان دادەنرێت لە مێژوی سینەمادا. کارەکانی مارتن زیاتر لە دەوری کۆمەڵێک بیرۆکەی وەک ناسنامەی ئیتاڵی-ئەمریکی، کۆنسێپتی کاسۆلیکی وەک گوناح و باوەڕ و رزگار بوون لەلایەن عیسای پێغەمبەرەوە، ماشیسمۆ کە بە مانای پیاو بوون دێت (پیاو بوون بەو مانایەی کە بەرپرسیارە و ئەرکی پاراستن و بەرگری کردنی خێزانێکی هەیە )، هیچگەرا، تاوان و زۆرێک لە فیلمەکانی بەوەدا دەناسرێنەوە کە توند و تیژییان تێدایە و زمانێکی بازاڕییان تێدا بەکار هاتووە، هەروەها میوزیکی ڕۆک لە فیلمەکانیدا هەمیشە بەرگوێ دەکەوێت و ئامادەیی هەیە.  

لە ١٩٩٠ فیلم فاوندەیشنی دامەزراند کە رێکخراوێکی نا حوکومییە بۆ فیلم، لە ساڵی ٢٠٠٧ ۆرڵد سینەما فاوندەیشنی دامەزراند، لە ساڵی ٢٠١٧دا پرۆژەی کەلەپوری فیلمی ئەفریقیی ناساند.

 11111111111

چیرۆکی فیلمەکە:

لە ساڵی ١٩٥٤دا مارشاڵێکی فیدراڵی بە ناوی تێدی دانیێڵس و هاوکارەکەی بە ناوی شاک ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی ئاشکلیفی شەتەر ئایلاندی لە نزیک بۆستن. نەخۆشخانەکە تایبەتە بە چارەسەر کردنی ئەو تاوانبارانەی کە نەخۆشیی دەرونییان هەیە، لێکۆڵەرەکان دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە لە دیار نەمانی ڕەیچڵ سۆلاندۆ کە نەخۆشێکی نەخۆشخانەکەیە و بەهۆی کوشتنی هەر سێ منداڵەکەیەوە بە ڕێگای خنکاندن لەو نەخۆشخانەیە زیندانی کراوە، لێکۆڵەرەکان ناچار دەبن بۆ ماوەیەک لەو دورگەیە بمێننەوە بەهۆی هەڵکردنی زریان و کەش و هەوایەکی نالەبارەوە، هەموو هۆکارەکانی پەیوەندی کردنیان بە دەرەوەی دورگەکە دەپچڕێت و لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک لە زیندانییان هەڵدێن، کە بە مەترسیی گەورە دادەنرێن لەسەر کۆمەڵگا. تێدی بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە دەبینێت کە ناوی دکتۆر جۆن کۆڵییە و لێکۆڵەر داوای لێ دەکات دۆسیەی هەمو کارمەندانی نەخۆشخانەکەی بخاتە بەر دەست بەڵام، دکتۆر جۆن ڕەتی دەکاتەوە هەر وەک چۆن پشکنینی منارەکە و ژووری سی رەت دەکاتەوە بە بیانوی ئەوەی کە منارەکە پێشوەخت پشکنراوە. دوای هەوڵێکی زۆر تێدی و هاوەڵەکەی دەتوانن پشکنینەکە ئەنجام بدەن بەڵام شۆک دەبن بە گەڕانەوەی زیندانیی هەڵهاتوو دانیێڵز سۆلاندۆ، بەبێ هیچ زانیارییەکی قاییلکەر سەبارەت بەو شوێنەی کە بۆی ڕۆیشتووە. ئەو ماوەیە تێدی بە بەردەوامی خەونی ناخۆش و ترسناک دەبینێت بە هاوسەری کۆچکردویەوە دۆلۆریس شاناڵ کە گوایا بە ڕوداوی ئاگر کەوتنەوە مردووە. لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە ناو نەخۆشخانەکەدا تێدی نەخۆشێک دەبینێت، خانمێکە گوایا هاوسەرەکەیی کوشتووە، خانمەکە بە نهێنی بۆی دەنوسێت "ڕاکە" تێدی گومان لە بوونی شتێکی نا اسایی و مەترسی دار دەکات لە دژی ئەنجام بدرێت.

 Shutter island 20103 

ئەم فیلمە لە ڕۆمانێکی دێنیز لیهانەوە وەرگیراوە کە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کراوەتەوە، لیۆناردۆ دێکاپریۆ ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت و باس لە ڕوداوی دیار نەمانی بکوژێک دەکات لە ساڵی ١٩٥٤دا لە یەکێک لە نەخۆشخانە دەرونییەکانی تایبەت بە تاوانباران، مارشاڵێکیش لەم ڕووداوە دەکۆڵێتەوە و شتەکان زۆر ئاڵۆز و لوغزاوی دەردەکەون لە نەخۆشخانەکە، ڕوداوەکان لە دەوری جەنگێکی دەروونی دەسوڕێنەوە لە نێوان نەخۆشەکاندا، چۆنیەتیی دەربڕینی خەمەکانیان و هاڵهاتن بەرەو وەهم، ماوەی فیلمەکە ١٣٨ خولەکە و داهاتەکەی ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها بەخێرهاتنێکی باشی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی بواری سینەماوە و پاش ماوەیەک چووە ڕیزی باشترین فیلمەکانی دونیاوە.

  Shutter island 20102

مارتن سکۆرسیزی

ژیاننامە

مارتن سكۆرسیزی، فیلمساز و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووس و نواندنكاری ئەمێریكی؛ لە ١٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٤٢ لە نیویۆرك لەدایكبووە. بەشێكی زۆر لە فیلمەكانی بە باسە توندوتیژییەكانی و میوزیكە ڕۆكەكانی دەناسرێنەوە. ساڵی ١٩٩٠ ڕێكخراوێكی بەرھەمھێنانی فیلم بەبێ دەستكەوت و ساڵی ٢٠٠٧ ڕێكخراوی سینەمای جیھانی دادەمەزرێنێت، ساڵی ١٩٦٤ لە كۆلێژی نیویۆرك بڕوانامەی دبلۆم لە ئەدەبی ئینگلیزی و ساڵی ١٩٦٦ ماستەر لە ھونەرە جوانەكان لە ھەمان كۆلێژ بەدەست دەھێنێت. ساڵی ١٩٦٧ یەكەم فیلمی بەناوی (Who’s That Knocking At My Door) بەرھەم دەھێنێت، كە لە ڤێسیڤاڵی فیلمی شیكاكۆدا نمایش دەكرێت. پاشان ساڵی ١٩٧١ دەچێتە ھۆڵیود و چاوی بە چەندین دەرھێنەری لێھاتوو دەكەوێت وەك "Steven Spielberg و Francis Ford Coppola و Brain De Palma و George Bertha"، كە ھاندەری دەبن بۆ ھەنگاونان بەرەو ھۆڵیود و فیلمی باشتر. سكۆرسیزی لەو دەرھێنەرانەیە كە لە فیلمەكانیدا نواندنكار و تەكنیككاری دووبارە بەكاردەھێنێت، بۆ نموونە: نۆ فیلم لەگەڵ "ڕۆبێرت دی نیرۆ" و پێنج فیلم لەگەڵ "لیۆناردۆ دی كاپریۆ" و ھەروەھا "ثێلما سكۆنمەیكەر"ی ئێدیتەر (دەستكاریكار) كە سەرجەم فیلمەكانی سكۆرسیزی دەستكاری كردووە. مارتن سكۆرسیزی براوەی چەندین خەڵاتی جیاجیایە بۆ باشترین دەرھێنەر و باشترین فیلم و سینەماتۆگرافی و بە یەكێك لە كاریگەرترین فیلمسازەكانی مێژووی سینەما دادەنرێت.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە